
گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پەخشی وەرزی نوێی ئاڤا دەستپێدەکات و شاشەیەکی خێزانی لە کوردستانی خۆشەویست دەبێتە میوانی ماڵەکانتان و خێزانەکان لەگەڵ میدیا ئاشت دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: ئاڤا گرووپێکی میدیایی بەرپرسیارە، پێکدێت لە: ئاڤا تیڤی، ئاڤا نیوز، ئاڤا سپۆرت، دیجتیاڵ میدیای ئاڤا، ئاڤا بەهدینان، ئاڤا سکووڵ و ئاڤا کیدس، کار لەسەر گوزارشتی ڕەسەنایەتی و شکۆی هەموو کوردستانییەک و پاراستنی بەها جوان و باڵاکانی کۆمەڵگە دەکات.
ئامانجەکە چییە: ئامانجی ئاڤا میدیا گەڕاندنەوەی چاوەکانە بۆ سەر جوانییە نەبینراوەکانی هەرێمی کوردستان، هاوکات پاراستنی خێزان بنەمایەکی گرنگی کارەکانی دەبێت، هەموو ناوەڕۆکێک ڕەتدەکاتەوە، ئەگەر بە ناڕاستەوخۆش مەترسی بێت بۆ سەر پێکهاتەی کۆمەڵایەتی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا کۆتایی بە پەخشکردنی ئەو دراما دۆبلاژکراوانە دەهێنێت کە جگە لە زیانگەیاندن بە خێزان و لێکترازاندنی هاوکێشە کۆمەڵایەتییەکان هیچ لێکەوتێکی دیکەیان نەبووە، لە بەرامبەردا گرنگییەکی تایبەت بە بەرهەمهێنانی درامای کوردی دەدات.
خاڵە ئەرێنییەکان: لەگەڵ ئاڤا بینەر و بیسەر بەئارامی هەواڵ و زانیارییەکان وەردەگرن، چونکە لەپێناو لایک و ڤیودا بابەتی بێ بنەما بڵاوناکەنەوە، کۆتایی دەهێنێت بەو شێوازە میدیاییەی پشتی بە وروژاندن دەبەست.
خاڵی ستراتیژی: ئاڤا لەپێناو بوونیادنان ڕەخنە دەگرێت، لەجێی هەر ڕەخنەیەکیش دەستپێشخەری بۆ چارەسەر پێشنیاز دەکات. ئاڤا میدیا دووانگەی بەخشینی وزە و گڕوتین دەبێت بە بەها نیشتمانی و نەتەوەییەکان، خۆشویستنی کوردستانیش داینەمۆ و پاڵنەری بەرهەمە میدیاییەکانی دەبێت.
زانیاریی زیاتر: ئەمە یەکەم دامەزراوەی میدیاییە سەرجەم کار و خزمەتگوزارییە میدیاییەکانی بەپێی دەستوورێکی تایبەتی بەڕێوە دەبات، لە دوای دەستپێکردنی ئاڤا، میدیای کوردی دەچێتە قۆناغێکی نوێوە و ئەوەی نە کراوە و نە بینراوە لێرە دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 27 خولەک لەمەوپێش
ڕۆژ کەریم بەبۆنەی یادی سلێمانییەوە گۆرانییەک بڵاو دەکاتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە میسان لەسەر کێشەی زەویوزار سێ ڕۆژە شەڕە و 13 کوژراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
14 تشرینی دووەم

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
14 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
14 تشرینی دووەم

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
13 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
13 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای چەند گەڕەکێکی سلێمانی پچڕا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەیەوێت ڤیزا بە کەسانی قەڵەو، نەخۆشانی شێرپەنجە و شەکرە نەدات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە تیروپشک بۆ ناوی حەجخوازانی ساڵی 2026 دەکرێت






