
پاشماوەی ئەو ئامێرانەی لە دەست چەکدارانی حیزبوڵلا تەقینەوە و زیانێکی زۆری لێکەوتەوە. وێنە؛ میدیاکانی لوبنان
ئاڤا نیوز
دەزگا ئەمنییەکانی بولگاریا لێکۆڵینەوە لە ڕۆڵی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەیان لە ناردنی 'پەیجەر' ئامێرە بێتەلەکان بۆ حیزبوڵڵای لوبنان دەکەن.
ڕاگەیێندراوی فەرمی: ئاژانسی ئاسایشی بولگاریا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ كاردەكات بۆ لێكۆڵینەوە لە ڕۆڵی كۆمپانیایەكی وڵاتەکەیان دەکەن کە تۆمەتبار دەکرێت بە ناردنی ئامێری پەیجەر بۆ چەکدارانی حیزبوڵڵا، ئەمە لەکاتێکدا کۆمپانیایەکە بە فەرمی تۆمار کراوە، هاوت بەبێ ئەوەی ناو کۆمپانیاکە بهێنێت.
زانیاریی زیاتر: ڕاپۆرتە رۆژنامەوانییەكان لە بولگاریاوە ئاماژە بەوە دەکەن كۆمپانیای (نۆرتا گڵۆباڵ) كە بارەگاكەی لە شاری سۆفیایە، ئاسانكاری كردووە لە پڕۆسەی فرۆشتنی ئامێرەكانی 'پەیجەر'، بە حیزبوڵڵای لوبنان.
لەلایەکی دیکەوە: ئاژانسی ئاسایشی بولگاریا ڕەتیدەکاتەوە هیچ بارێكی ئامێری "پەیجەر" لەسەر خاكی بولگاریا بینرابێت.
ئەمەش بزانە: پێشتر كۆمپانیایەكی تایوانی بەناوی (گۆڵد ئەپۆڵۆ) تۆمەتبار كرا بە فرۆشتنی ئەو ئامێرانە بە حیزبوڵڵا، بەڵام كۆمپانیا تایوانییەكە بەخێرایی وەڵامی سەرجەم تۆمەتەکانی دایەوە.
باکگراوند: لە ماوەی دوو ڕۆژدا بەهۆی تەقینەوەی ئامێری پەیجەرەکانی کارمەند و چەکدارانی حیزبوڵڵا لە لوبنان، 37 كەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە سێ هەزار كەسیش برینداربوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
پنتاگۆن سەرجەم پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی لەگەڵ هارڤارد ڕادەگرێت
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
دوو پۆلیس لە کاتی دەستگیرکردنی داواکراوێکدا لە کەربەلا کوژران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
22 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
45 خولەک لەمەوپێش

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
پنتاگۆن سەرجەم پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی لەگەڵ هارڤارد ڕادەگرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ باجی سەر هیندستان لادەبات
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند





