
وێنە ئاڵای هیندستان و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ بڕیاری دا باجی گومرگی لەسەر کاڵا هیندییەکان کەم بکاتەوە، دوای ئەوەی نارێندرا مۆدی ڕازی بوو بە ڕاگرتنی تەواوەتیی کڕینی نەوت لە ڕووسیا.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئەمریکا و هیندستان هەنگاوێکی گرنگیان بڕیوە و بڕیاردراوە بە هەڵگرتنی 25% باجی گومرگی لەسەر کاڵا هیندییەکان. سەرۆکوەزیران مۆدی بەڵێنی داوە کڕینی نەوتی ڕووسیا ڕابگرێت و لەمەودوا سەرچاوەکانی وزە لە ئەمریکاوە پەیدا دەکات.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ئەو فەرمانە جێبەجێکردنەی کە ترەمپ واژۆی کردووە، هیندستان پابەند بووە بەوەی هاوردەکردنی نەوت لە ڕووسیا بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ڕابگرێت.
ئەمەش بزانە: پێشتر بەهۆی کڕینی نەوتی ڕووسیاوە، ئەمریکا باجی گومرگی لەسەر هیندستان لە 18%ـەوە بۆ 25% زیادکرد و دواتریش 25%ـی دیکەی خستە سەر، بەڵام ئێستا باجە زیادەکان لادران و نرخەکە گەڕایەوە بۆ 18%. مەرجەکانی دیکەی ڕێککەوتنەکە بریتین لە لادانی باجی گومرگی لەسەر هەندێک فڕۆکە و پارچەکانیان کە لە هیندستانەوە هەناردەی ئەمریکا دەکرێن. هەروەها ئەمریکا داوای لە هیندستان کردووە نەوت لە ڤەنزوێلا بکڕێت، کە قازانجی ئەو نەوتە نیوەی بۆ واشنتن دەبێت.
باکگراوند: هیندستان لە دوای دەستپێکردنی جەنگی ئۆکرانیا لە ساڵی 2022، ببووە یەکێک لە گەورەترین کڕیارەکانی نەوتی هەرزانی ڕووسیا، ئەمەش واشنتنی تووڕە کردبوو. ئیدارەی ترەمپ لە چوارچێوەی ستراتیژیی "ئەمریکا لە پێشینەیە"، سیاسەتێکی توندی گومرگی بەرامبەر ئەو وڵاتانە پەیڕەو دەکات کە هاوکاریی نەیارەکانی ئەمریکا دەکەن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
پنتاگۆن سەرجەم پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی لەگەڵ هارڤارد ڕادەگرێت
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
دوو پۆلیس لە کاتی دەستگیرکردنی داواکراوێکدا لە کەربەلا کوژران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
34 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
57 خولەک لەمەوپێش

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
پنتاگۆن سەرجەم پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی لەگەڵ هارڤارد ڕادەگرێت
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
دوو پۆلیس لە کاتی دەستگیرکردنی داواکراوێکدا لە کەربەلا کوژران
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
کۆنسوڵی سعوودیە: شاندێکی باڵای وەبەرهێنەران گەیشتە هەرێمی کوردستان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کۆبوونەوەی سەرکردەکانی "دەستەی ئاشتیی غەززە" لە واشنتن ئەنجام دەدرێت






