نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات

شەیری بکە لە:
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە فەرمی هەڵوێستی خۆی لەبارەی دەستپێکردنەوەی دانوسانەکانی نێوان واشنتن و تاران دەربڕی و دەڵێت "خۆشحاڵین"، ئومێدەوارین ئەو هەنگاوە ببێتە هۆی کەمکردنەوەی گرژییەکان و ڕێگری لە دروستبوونی قەیرانێکی گەورەتر لە ناوچەکەدا.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەینی، شاندی هەردوو وڵاتی ئەمریکا و ئێران لە مەسقەتی پایتەختی عومان لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران کۆبوونەوە، بەڵام نەگەیشتنە هیچ ڕێککەوتنێکی کۆتایی و بڕیاریاندا کۆبوونەوەکان درێژەی هەبێت.

لێدوانی فەرمی: ستیفان دوژاریک، وتەبێژی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش، ڕایگەیاند: سکرتێری گشتی هەمیشە داوای هێورکردنەوەی دۆخەکەی کردووە و سوپاسی وڵاتی عومانیش دەکات بۆ میوانداریکردنی ئەم گفتوگۆیانە.

لەلایەکی دیکەوە: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، کوبوونەوەکانی بە دەسپێکێکی باش ناوبرد و ئاماژەی بەوەدا، ئەگەر کەشی بێ متمانەیی بڕەوێتەوە، گفتوگۆکان بەردەوام دەبن، بەڵام تاوەکو ئێستا لایەنی ئەمریکی بە فەرمی هیچ کاردانەوەیەکی بەرامبەر ئەنجامی کوبوونەوەکانی ئەمڕۆ نیشان نەداوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ