
دیمەنی ناوەندێکی خوێندن لە کۆمەڵگایەکی هاوچەرخی هەولێر، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نوز
بۆ یەکەمینجار لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان کۆمەڵگەی هاوچەرخی بارزانی نەمر، بە کۆمەڵێک تایبەتمەندییەوە دەکرێتەوە، خوێندن تێیدا لە باخچەی ساوایان دەستپێدەکات تاوەکو پۆلی 12ی ئامادەیی.
وێنە گەورەکە: کۆمەڵگەی هاوچەرخی بارزانی نەمر لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دروستکراوە، نزیکەی هەزار قوتابی لە ڕێگەی هەڵسەنگاندنی پێشوەختە وەردەگرێت.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت، "لە ئایندەیەکی نزیک کۆمەڵگەکە لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەکرێتەوە، سیستمی خوێندنی ئەو کۆمەڵگەیە بەزمانەکانی ئینگلیزی و کوردی دەبێت، سیستمی ئینگلیزی لە باخچەی ساوایان تاوەکو پۆلی 12 بەجیا دەخوێنرێت."
زانیاریی زیاتر: لەم کۆمەڵگەیە، وانەکانی مۆسیقا، شانۆ و وەرزش بەجیا دەخوێندرێن، قوتابیان ڕۆژانە شەش کاتژمێر و نیو دەوام دەکەن.
ئەوەش بزانە: کۆمەڵگەکە لە چوار تاقیگەی پێشکەوتوو، کتێبخانە کە چوار هەزار سەرچاوەی کتێب لەخۆدەگرێت، دوو مەلەوانگە بۆ کوڕان و کچان بە جیا، دوو یاریگەی وەرزشی کافتریا، پارک، هۆڵی سیمینار، هۆڵی شانۆ، هۆڵی سینەما و مۆسیقا لەخۆدەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: گرفتی دابینکردنی مووچەمان هەیە
- بزنس
- 44 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕیکۆردێکی مێژوویی نوێ تۆمار دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئەشواق جاف: چاوەڕوان دەکرێت هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری بۆ یەکشەممە دوابخرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر کاروانێکی تری هاوکاریی بۆ ڕۆژئاوا دەنێرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێکخراوی CPT: لە ڕۆژئاوا جینۆساید و کۆمەڵکوژیی دەکرێت






