
گەنە مێروو نییە، بەڵکو لە زیاتر لە پۆلی مێشوولەکانە
ئاڤا نیوز
زیندەوەری گەنە کە بە هۆکاری نەخۆشی لایم ناسراوە، ئێستا بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی نوێ، ڤایرۆسەکەش لەگەڵ گەرمبوونی زەوی زیاتر بڵاودەبێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دەزگای میدیایی (WABE) ئەمریکی ڕاپۆرتێکی لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی (هێرتلاند - heartland) بڵاوکردووەتەوە، بابەتەکە لە زانکۆی ئیمۆری لە ویلایەتی جۆرجیا لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڤایرۆسەکە لەڕێگەی جۆرە مشەخۆرێکەوە بڵاودەبێتەوە کە پێی دەگوترێت گەنەی ئەستێرەیی کە لە ویلایەتی جۆرجیا زۆرە. ئەوەی ڕوونە "heartland" نیشانەی تاڕادەیەک ئاسایی هەیە، لەوانە تا، ماندووبوون، دڵەڕاوکێ و سکچوون.
لێدوانی فەرمی: توێژەر ئارابێلا لویس لە زانکۆی ئیمۆری دەڵێت: "کێشەکە ئەوەیە ڤایرۆسەکە ئێستا هیچ چارەسەرێکی نییە، لەم قۆناغەدا هیچ چارەسەرێک نییە جگە لە گرنگیدان بە نیشانەکان."
زانیاریی زیاتر: هەرچەندە ڤایرۆسەکە تاڕادەیەک دەگمەنە، بەڵام سەنتەری کۆنترۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان مردنی چەندین تووشبووی تۆمار کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: گۆنزالۆ ڤازکێز پرۆکۆپیک، توێژەری سەرەکی لێکۆڵینەوەکە دەڵێت: "بەبێ چارەسەر یان ڤاکسین، بەدواداچوونی شێوازەکانی نەخۆشییە بڵاوبووەوەکان زۆر گرنگ دەبێت. ئێمە هەنگاوی پێویست دەگرینە بەر بۆ تێگەیشتن لەمە، دەبێت بزانین ئەگەر ژمارەی تووشبووان لە مرۆڤ زیادی کرد چی بکەین."
ئەمەش بزانە: گەنە یان زچ یاخود لچ (بە ئینگلیزی: Tick) زیندەوەرێکی مشەخۆری کۆمەڵەی بێ بڕبڕەکانە و مێروو نییە، بەڵکو زیاتر لە پۆلی مێشوولەکانە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
بۆ دووەمجار ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەددین دواخرا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا: ئەوروپا ئامادەکاریی شەڕ لە دژی ئێمە دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جیاوازیی ژمارەی کورسییەکانی کورد لە پەرلەمانی عیراق لەنێوان 20 ساڵدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ وشکەساڵییەکی سەخت ڕووبەڕووی ڕەزە ترێیەکانی فەرەنسا بووەتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەفسەرێکی ڕۆبۆت بەشداری لە پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنی عێراق کرد
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە: بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە سەرانسەری عێراق
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ ڕووماڵە تایبەتەکەی ئاڤا بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن
23 کاتژمێر لەمەوپێش

لیژنەی باڵای ئەمنی هەرێمی کوردستان: پرۆسەی هەڵبژاردن سەرکەوتووانە تێپەڕی
12 تشرینی دووەم
- تەندروستی
- 10 تشرینی دووەم
زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن





