
دیمەنی ئەمبوڵانسێک لەبەردەم نەخۆشخانەی ڕزگاری هەولێر. وێنە؛ KRG
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی ڕۆژی هەڵبژادنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەنتەری هەولێر و دەروبەری کردووە و چەندین تیمی پزیشکی و ئەمبوڵانسی ئامادە کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: تەندروستیی هەولێر پلانی داناوە بۆ هەبوونی هەر حاڵەتێک لە بنکەکانی دەنگدان و لەکاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن، ژمارەیەک تیمی پزیشكی لە سەنتەری شاری هەولێر و دەروبەری هەولێر ئامادە کردووە.
لێدوانی فەرمی: سامان سەلمان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستیی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، تەندروستیی هەولێر 10 تیمی پزیشکی بۆ بەڕێوەچوونی ڕۆژی هەڵبژاردن لە سەنتەری شاری هەولێر ئامادە کردووە، لە دەوروبەری شاری هەولێریش لە خەبات و دەشتی هەولێر و هەریر و شەقلاوە تیمی پزیشکی و ئەمبوڵاس جێگیر کراون، هاوکات لە هەر حاڵەتێکی پێویست هاووڵاتیان دەتوانن لە ڕێگەی ژمارە 122 تیمی فریاکەوتنی خێرا ئاگادارمان بکەنەوە بۆ ئەوەی تیمەکانمان بگەنە شوێنەکە.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستیی هەولێر، دەڵێت، هەر تیمێک پێکهاتووە لە ئەمبوڵانسێک و کارمەند و پزیشکێك، بۆ ئەوەی هەر حاڵەتێک بێتە پێشەوە بەشێوەیەکی خێرا چارەسەر بکرێت، لە هەمانکاتدا دەرگای فریاکەوتنەکانمان و بنکەکانی تەندروستی لە هەولێر و دەوروبەری کراوەدەبێت بۆ پێشوازی هاووڵاتیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات






