
محەممەد شیاع سوودانی و ئیمانوێل ماکرۆن - گرافیک: پەیڕەو سەڵاح - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆککۆماری فەڕەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و پرسی هەوڵەکانی ڕاگرتنی جەنگیان لە فەلەستین و لوبنان و یارمەتییە مرۆییەکان بۆ هاووڵاتییانی ئەو دوو وڵاتە تاوتوێ کرد.
وێنە گەورەکە: بەهۆی بەردەوامیی جەنگی ئیسرائیل لەگەڵ حەماس و حیزبوڵڵای لوبنان، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا جەختیان لەبارەی بەرفراوانکردنی داواکەی ماکرۆن کردەوە سەبارەت بە ڕاگرتنی چەک بۆ ئیسرائیل، هاوکات هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ڕاگرتنی جەنگ و گرژییەکانی ناوچەکە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی میدیایی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: سوودانی ئامادەیی عێراقی دووپاتکردەوە لە بەشداریکردن لەو کۆنگرەیەی کە ماکرۆن لە داهاتوودا بانگەشەی بۆ دەکات لە پاریس، هاوکات سوودانی هەنگاوی عێراقیشی بۆ بەستنی کۆنفرانسێکی هاوشێوە لە بەغدای پایتەخت پشتڕاستکردەوە.
زانیاریی زیاتر: لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کران، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و بەهێزکردنی بوونی کۆمپانیاکانی فەرەنسا بۆ کارکردن لە عێراق
هاوکات باسیان لە کۆتاییهاتنی ئەرکەکەکانی هێزەکانی هاوپەیمانانیش کرد لە عێراق، سەرۆکی فەرەنسا پابەندبوونی وڵاتەکەی بە وادەی دیاریکراو و گواستنەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی بۆ فەرەنسا دووپاتکردەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمپارتی: ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان لەبارەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم تانەکانی ئەنجامی هەڵبژاردن یەکلایی کرانەوە






