چەند زانیارییەک دەربارەی ئەو شوێنەی ئەمڕۆ لە ئەنقەرە هێرشی کرایە سەر
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-10-23

دیمەنی ناوەوەی کۆمپانیای پیشەسازیی فڕۆکەوانی تورکیا
ئاڤا نیوز
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بە تەقینەوە و دەستڕێژیی گولـلە هێرش کرایە سەر یەکێک لە گرنگترین ژێرخانی ئابووری تورکیا کە ئەویش کۆمپانیای پیشەسازیی فڕۆکەوانی تورکیا بوو.
چیرۆکی سەرەکی: دوای هێرشەکەی سەر ئەو کۆمپانیایە، میدیاکانی تورکیا ئەوەیان بڵاوکردەوە، هێرشەکە خۆکوژیی بووە و بەشێکی دیکەشیان ئەوەیان بڵاوکردەوە دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە شوێنەکە بیستراوە؛ هاوکات وەک لە یەکێک لە ڤیدیۆکاندا دەرکەوت یەکێک لە چەکدارەکان ژن بووە.
لەلایەکی دیکەوە: دوای چەند کاتژمێرێکیش ئەوە بڵاو کرایەوە لە هێرشەکەدا چوار کەس کوژراون و چواردە کەسی دیکەش بریندار بوون.
بۆچی گرنگە: کۆمپانیای پیشەسازیی فڕۆکەوانی تورکیا بە (توساش)ـیش ناو دەبرێت کە پێکدێیت لە سەنتەری دیزاینکردن، توێژینەوە، پەرەسەندن، نوێگەرایی و خزمەتگوزاری. دوای فرۆشتنی سیستمی فڕۆکەوانیی لە تورکیا لە ساڵی 1973، کۆمپانیاکە چووە ژێر سێبەری وەزارەتی پیشەسازیی و تەکنۆلۆجیای وڵاتەکەی، ئەمەش بە ئامانجی کەمکردنەوەی وابەستەبوونی تورکیا بە وڵاتانی دیکە لە بەرگریکردن لە خۆی.
زانیاریی زیاتر: داهاتی کۆمپانیاکە لە ساڵی 2019: 2.26 ملیار دۆلار بوو، هەروەها ژمارەی فەرمانبەرانی لە ساڵی 2024دا بە 17 هەزار کەس دەخەمڵێنران.
بابەتە سترایژییەکان: ئەو کۆمپانیایە هەڵدەستێت کاری دیزایین، بەمۆدێرنەکردن و بەرهەمهێنانی فڕۆکەی مەدەنی، فڕۆکەی جەنگیی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، هێلیکۆپتەر و سیستەمەکانی تایبەت بە بۆشایی ئاسمان.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەکەنە: بەرهەمەکانی ئەو کۆمپانیایە پێکدێن لە دروستکردنی چوار جۆری جیاوازی فڕۆکەی جەنگیی، شەش جۆری جیاوازی هێلیکۆپتەری جەنگی، 13 جۆری جیاوازی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چواری جۆری جیاوازی مانگی دەستکرد.
پێدراوە ڕاستییەکان: لە گرنگترین کارەکانی ئەو کۆمپانیایە بریتین لە:
- لە نێوان ساڵانی 1993 بۆ 1995 کۆمپانیای توساش بە ڕەزامەندیی ئەمریکا 46 فڕۆکەی جەنگی جۆری F-16 بۆ هێزە ئاسمانییەکانی سوپای وڵاتی میسر درووستکردووە.
گۆڕانکاریکردن لە هەلیکۆپتەری جۆری بلاک هاوکی ئەمریکی بۆ هێزە ئاسمانییەکانی وڵاتی تورکیا.
• بەهێزکردنی 41 فڕۆکەی جەنگی F-16 بۆ سوپای پاکستان.
• بەهێزکردن و پەرەسەندنی هەلیکۆپتەری جۆری یۆرۆکۆپتەر AS352 .
• دیزاینکردن، پەرەسەندن و بەرهەمهێنانی فڕۆکەی جەنگی بە ناوی (هورجەت – HURJET).
• دیزاینکردن، پەرەسەندن و بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری ئانکا بۆ هێزە ئاسمانییەکانی سوپای وڵاتی تورکیا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 32 خولەک لەمەوپێش
کتێبی "لۆزان لە چاوی کوردەوە" بەردەست دەبێت
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
پەیامی نوێی سەرۆک بارزانی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
1 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
20 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
1 شوبات

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
1 شوبات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 55 خولەک لەمەوپێش
هێزەکانی ناوخۆی سووریا چوونە ناو گوندەوارەکانی کۆبانێ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیل: هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دواخرا





