دوای بەدواداچوونی ئاڤا کێشەیەکی قوتابیانی خوێندنی باڵا چارەسەر کرا
- کوردستان
- 18 تشرینی دووەم

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژیەنەوەی زانستی
ئاڤا نیوز
دوای بەدواداچوونی ئاڤا میدیا و گەیاندنی داواكاریی قوتابیانی خوێندنی باڵا سەبارەت بە توانستی زمانی ئینگلیزی، وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێكی لە بەرژەوەندیی قوتابییەكان دا.
چیرۆکی سەرەکی: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاڤا نیوز داواكاریی هەزار و 400 قوتابی ماستەر و دکتۆرای گەیاندە لایەنە پەیوەندیدارەكان كە ناڕازی بوون لە شێوازی پەیڕەوكردنی مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی لە بەدەستهێنانی بڕوانامەكانیان، ئەمڕۆش ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا کۆبووەوە و لەمبارەیەوە بڕیاری دا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: تایبەت بە پرسى تاقیکردنەوەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى خوێندکارانى خوێندنى باڵا، ئەنجوومەنى وەزارەت بڕیاری دا قوتابیانی خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە سەرجەم بەشەکانى کۆلێژەکان لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان ڕێگەیان پێدەدرێت بەبێ مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى تاووتوێى ماستەرنامە و تێزى دکتۆرا ئەنجام بدەن.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوە داوە كە دوای تاوتوێكردنی ماستەرنامە و تێزی دكتۆرا، ئەو قوتابیانە لەلایەن زانکۆکان بڕوانامەیان پێنابەخشرێت تاوەکو مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى بەپێى ڕێنماییەکانى پەیوەندیدار دەستەبەر دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 3 خولەک لەمەوپێش
ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە ڕاگەیێنرا
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شەقامەکانی شاری سەدر لە بەغدا خاڵین لە دیمەنی بانگەشەی هەڵبژاردن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانی ئیسرائیل: ڕێککەوتنی غەززە واژۆ دەکرێت و ترەمپ دەچێتە میسر
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسپانیا گەمارۆی چەک دەخاتە سەر ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم