
هێزە ئەمنییەکانی عێراق تیرۆریستێکی داعش دەستگیر دەکەن
ئاڤا نیوز
هێزە ئەمنییەکانی عێراق یەکێک لە مەترسیدارترین سەرکردەکانی داعش لە بەغدا دەستگیر دەکەن کە بە "سەربڕەکەی داعش" ناوبانگی دەکردبوو.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی ساڵانی 2014 تاوەکو 2017 ئەو کاتەی داعش کۆنترۆڵی بەشێک لە پارێزگاکانی عێراقی کردبوو، چەندین تاوانی دژ بە خەڵکی ئەو ناوچانە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق و کەسانی بیانی ئەنجامدا، یەکێک لە قێزەونترین کارەکانیان سەربڕین بوو.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە پۆلیسی فیدراڵی ئەوەی بۆ میدیای عێراق ئاشکرا کردووە، بۆ دواجار هێزە ئەمنییەکانی عێراق توانییان یەکێک لە مەترسیدارترین سەرکردەکانی داعش بەناوی "وەلید دلێمی" دەستگیر بکەن، کە لە چوارچێوەی ویلایەتی باشووری داعش لە بەغدا کاری کردووە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە وەلید دلێمی یەکێک بووە لەو کەسانەی کە هەڵساوە بە سەربڕینی چەندین هاووڵاتی سڤیل و سەرباز، هەر بۆیەش لەناو داعش نازناوی بە "سەربڕی دەولە – دەوڵەتی ئیسلامی" لێنراوبوو.
شێوازی جێبەجێكردن: هەر بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، دەزگای هەواڵگری دوای زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی هەواڵگریی و ڕاوەدونانی کە ساڵانێک بەردەوام بوو، دواجار توانییان لە ناوچەی دۆرە لە باشووری بەغدا دەستگیری بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 55 خولەک لەمەوپێش
عێراق بەرەو کۆبوونەوەی پەرلەمانێکی بێ سەرۆک هەنگاو دەنێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 35 هەزار بەرکەوتووی مین لە عێراق تۆمار کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: 400 هەزار ساڵە مرۆڤ ئاگر دەکاتەوە
16 کانوونی یەکەم

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
16 کانوونی یەکەم

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
16 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 35 هەزار بەرکەوتووی مین لە عێراق تۆمار کراون
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بە کەرتی نەوت و غاز ئەنجامدا






