
گرافیک: ڕامتین هەمەوەند
ئاڤا نیوز
ئاڵۆزییەکانی سووریا کاریگەری لەسەر داعش لە عێراق دروست کردووە، سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموور - گوێر لەمبارەیەوە دەڵێت "ڕووداوەکانی سووریا ئومێدی بە داعش لەعێراق داوە، بەڵام ژمارەیان زیادی نەکردووە".
وێنە گەورەکە: جموجوڵەکانی داعش لە دەوروبەری کەرکووک و ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا هەیە زیادی کردووە، ئەوەش مەترسی لای خەڵک دروست کردووە، کە جارێکی دیکە داعش ببێتە هەڕەشە و مەترسی لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان دروست بکات.
لێدوانی فەرمی: سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموور - گوێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: جموجوڵەکانی داعش بەهۆی ڕووداوەکانی سووریاوە زیادیان نەکردووە، بەڵام مەعنەویات بە داعش و شانە نووستووەکانیان لە عێراق دەدات، تاوەکو دوو هەفتەی دیکە دەردەکەوێت ئەو پلان و مەرامەی ئاڵۆزییەکانی سووریا چی بووە و لە بەرژەوەندی کێیە.
زانیاریی زیاتر: پێشمەرگە لەسنوورەکاندا خراونەتە ئامادەباشییەوە، چونکە مەفرەزەی بچووکی داعش لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنیان تێدایە هەیە و جموجوڵیان هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆشایی ئەمنی لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە دەوروبەری خانەقین تاوەکو زێی گەورە و میحوەری حەوت لە سنووری نەینەوا هەیە، زۆرترین بۆشایی ئەمنی لە میحوەری شەشە و درێژییەکەی 120 کیلۆمەترە و پانییەکەی 6 کیلۆمەترە، تەنیا 40%ـی ئەو بۆشاییە ئەمنییە بە دوو فەوجی لیوا هاوبەشەکان پڕکراوەتەوە و 60%ـی بۆشاییەکە ماوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: گرفتی دابینکردنی مووچەمان هەیە
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕیکۆردێکی مێژوویی نوێ تۆمار دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
ئەشواق جاف: چاوەڕوان دەکرێت هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری بۆ یەکشەممە دوابخرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر کاروانێکی تری هاوکاریی بۆ ڕۆژئاوا دەنێرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێکخراوی CPT: لە ڕۆژئاوا جینۆساید و کۆمەڵکوژیی دەکرێت






