نورەددین بابا بۆ ئاڤا : گەمارۆی شاری حومس- مان داوە و بەمزوانە دەچینە ناو شارەکە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی دەستەی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە حەلەب ئاشکرایکرد، هێزەکانیان ئێستا ناوچەیەکی فراوانیان لە سووریا کۆنتڕۆڵ کردووە، هاوکات بەتەواوی گەمارووی شاری حومسیان داوە.
لێدوانی فەرمی: نورەددین بابا، ئەندامی دەستەی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە حەلەب بە ئاڤا میدیای گوت: سوپای سووریا توانای بەرگریی نەماوە و لەبەرەکانی شەڕدا هەڵدێن، ئەمەش جگە لەوەی ڕۆژانە چەندین فەرماندە و ئەفسەری سەربازیی و هەواڵگریی پەیوەندیمان پێوەدەکەن و چاوەڕێی بڕیاری ئێمەن بۆ ئەوەی لە ڕژێمی ئەسەد هەڵبگەرێنەوە و پەیوەندی بە هێزەکانی ئێمەوە بکەن و دیمەشق ڕزگار بکەین.
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەد" بابا ڕایگەیاند: سنووری ئەو ناوچانەی پارتی کرێکارانی کوردستان" پەکەکە" کۆنتڕۆڵی کردووە لەگەڵ سنووری ناوچەکانی ئێمەیە و نامانەوێت بەهێچ شێوەیەک ڕووی چەکەکانمان ئاڕاستەی ئەوان بکەین، بەڵام پەکەکە بەردەوام پاڵپشتی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەدیان کردووە چەندین جار خیانەتیان لێکردوین.
قووڵتر: "هیوادارین پەکەکە دەستبەرداری هاوپەیمانێتییەکەیان بن لەگەڵ ئەسەد و پێویستە بگەڕێنەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات، وەک ئۆپۆزسیۆن گفتوگۆ و ڕێککەتنمان لەگەڵیاندا هەیە، نامانەوێت ڕووبەڕووی یەکتر ببینەوە نە ئێستا و نە لە داهاتوودا"، بابا وای گوت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 45 خولەک لەمەوپێش
عێراق بۆ دابینکردنی مووچە قەرز دەکات
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
مەزارگەی کەندە کۆخە لە هەولێر؛ چی لەبارەوە دەگوترێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پارێزگای ڕیفی دیمەشق شەڕ و پێکدادان دەستپێدەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
تەقینەوەیەک لە کۆمپانیایەکی ئاسایشی نیشتمانی ئێران ڕوودەدات