مەزڵووم عەبدی: ڕێگە بە کەس نادەین دەسەڵاتەکانی بە ڕێگەیێکی نادادپەروەرانە بەکاربهێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کانوونی یەکەم

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات
ئاڤا نیوز
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات جەخت لەوە دەكاتەوە، ڕێگە بە هیچ لایەنێک نادەن دەسەڵاتەکانی بە ڕێگەیەکی نادادپەروەرانە بەکاربهێنێت.
وێنە گەورەكە: هەسەدە و حکومەتی ڕاگوزەری دیمەشق، لەسەر بەڕێوەبردنی حەلەب و دێرەزۆر ڕێککەوتوون، گفتوگۆکان سەبارەت بە سەرێکانی-ش بەردەوامن کە لەساڵی 2019ـەوە لەژێر دەستی گرووپەکانی نزیک لە تورکیادایە.
پەیامی فەرمی: مەزڵوم عەبدی لە پەیامێکیدا بۆ خەڵکی ڕەققە، کە لە تۆڕی "ئێکس" بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت، "پابەندن بە چارەسەرکردنی کێشەکان بە ڕێگەی ئاشتییانە، ڕێگە بە هیچ لایەنێک نادەن دەسەڵاتەکانی بە ڕێگەیەکی نادادپەروەرانە بەکاربهێنێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "خەڵکی ڕەققە شایستەی ژیانێکی ئارامن و سەقامگیری ڕەققە لەپێشینەی كارەكانمانە، پاش ڕووخانی رژێمی تاوانباریش ڕێگە لەبەردەمیان کراوەیە بۆ ئەوەی کێشەکانیان لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەر بکەن".
لەلایەکی دیکەوە: كەمال عاكف، وتەبێژی فەرمانگەی پەیوەندییە دەرەكییەكانی ئیدارەی خۆسەر ئەو قسەوباسانە ڕەتدەكاتەوە كە لەبارەی "ڕەشنووس یاخوود لێكتێگەیشتن" لەگەڵ دیمەشق بڵاوكراونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
باوکی ڕێواز فایەق لەبەردەم بانکی دەربەندیخان گیانی لەدەست دا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان حەوزی ماسی پڕ دەکرێنەوە: بەشێکیان بە زیادەڕەوی دروست کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم

سێ ملیۆن کەس لە پرۆژەکانی کوردستان فاوندەیشن سوودمەند بوون
2 کانوونی یەکەم

دیاردەی جگەرەکێشان لە نێو خانمانی عێراق سنووری عەیبەی کۆمەڵایەتی تێدەپەڕێنێت
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆیەکەمجار 15 ئەندامەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەردانی سووریا دەکەن
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا فرۆشتنی پاڵپشتیی هێلیکۆپتەر بە یەک ملیار دۆلار بە سعوودیە پەسەند دەکات
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆککۆماری ئێران ئەندامانی جەستەی کچەکەی دەبەخشێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی ئیمرالی بۆ کۆبوونەوەی لەگەڵ ئۆجەلان بەڕێ کەوت






