شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و نوح یڵماز، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی تورکیا
ئاڤا نیوز
سەردانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ تورکیا گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی نیگەران کردووە و دەترسن ڕۆڵیان لاواز بێت.
چیرۆکی سەرەکەی: ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی 7ـی 1ـی 2025، شاسوار عەبدولواحید لە ئەنقەرە لەگەڵ نوح یڵماز، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە. ئەم سەردانەی شاسوار عەبدولواحید بە یەکەم سەردانی فەرمی و ئاشکرای دادەنرێت بۆ تورکیا لەدوای دامەزراندنی جووڵانەوەکەی لە ساڵی 2018 دا.
ڕاگەیێنراوە فەرمییەکان: وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وێنەی کۆبوونەوەکەی لە ئێکس بڵاوکردەوە بەبێ ئەوەی هیچ شتێک لەبارەی ناوەڕۆکەکەی باس بکات. بەڵام شاسوار عەبدولواحید نەیشاردووەتەوە لەسەر پێشهاتەکانی کوردستان قسەیان کردووە، بەدڵنیاییەوە پێکهێنانی حکومەتیش یەکێکە لە پێشهاتە گرنگەکان. ناوبراو پۆستەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیای لە ئێکس ڕیتویت کردوە و لەسەری نووسیوە: تاوتوێی پێشهاتە سیاسییە سەرەکییەکانی هەرێمی کوردستان بەتایبەت و عێراقیان بەگشتی کردووە.
زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، تورکیا بە گرنگی لە پێکهێنانی کابینەی داهاتوو دەڕوانێت و هەوڵی داوە لەگەڵ حیزبەکان قسە بکات. پێشتریش لە 17-12-2024، لەگەڵ سەڵاحەددین بەهائەددین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کۆبووەوە.
شاسوار عەبدولواحید بە تورکیای وتووە: هێشتا بڕیاریان نەداوە بەشداری لە حکومەت بکەن و لە گفتوگۆدان، خۆیان پرۆژەیان هەیە بۆ بەشداریکردن لە حکومەت، بۆیە ڕەتیان نەکردووەتەوە بەشداربن و کەوتووەتە سەر گفتوگۆکان.
ئەمەش بزانە: لەوکاتەی شاسوار عەبدولواحید لە تورکیا بوو، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییش لەوێ بوو، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا بە ڕێکەوت (سوتفە) بووە و سەردانی هەردووکیان هیچ پەیوەندییەکی بەیەکەوە نەبووە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: کۆبوونەوەکەی نوح یڵماز و شاسوار عەبدولواحید بووەتە هۆی نیگەرانی یەکێتی، لەوەی ڕۆڵیان لاواز بێت. دوای ڕووداوەکانی سووریا و هاتنی ئیدارەی ترەمپ، چاوەڕوان دەکرێت تورکیا ڕۆڵی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر بێت و کاریگەرتر بێت، بەتایبەت دوای ئەوەی ئێران ڕۆڵی لاواز بووە و پاشەکشەی کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
چاوەڕوان دەکرێت گۆڕانکاری لە ژمارەی کورسیی لایەنەکاندا ڕووبدات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ دەدات
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشی سێیەمی پارەی گەنمی جووتیاران خەرج دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی یەکەم دەستپێدەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕۆژ کەریم بەبۆنەی یادی سلێمانییەوە گۆرانییەک بڵاو دەکاتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
14 تشرینی دووەم

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
14 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
14 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
چاوەڕوان دەکرێت گۆڕانکاری لە ژمارەی کورسیی لایەنەکاندا ڕووبدات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی یەکەم دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پێشوازی لەو گەنجە کرد کە لە سەر ئاڵای کوردستان ئازار درابوو
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرگریی شارستانیی سۆران هاونیشتمانییان لە مەترسییەک ئاگادار دەكاتەوە





