
بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، تاوەکو ئێستا ئەنجامی بەرایی 99٪ی ئەنجامی دەنگدانی بڵاو کردووەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت بە تەواوبوونی پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان گۆڕانکاری لە کورسی لایەنە کوردستانییەکان ڕووبدات.
وێنە گەورەکە: لە 11ی ئەم مانگە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو و دوای ئەوە بە 24 کاتژمێر، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئەنجامیی بەرایی بڵاوکردەوە، تەنها ئەنجامی چەند وێستگەیەک ماوەیە دوای یەکلاکردنەوەیان چاوەڕوان دەکرێت گۆڕانکارییەک لە ژمارەی کورسییەکان دروست بکات.
زانیاریی زیاتر: كۆمیسیۆن ئەنجامی نزیكەی سەدا 99ی دەنگدانی گشتیی بڵاوكردووەتەوە، کورسییەکان بەپێی سیستەمی سانتلیگۆ دابەش كراون، بەپێی دابەشكارییەكە تاوەكو ئێستا كورسیی لایەنە كوردستانییەكان بەمشێوەیەن:
- پارتی دیموکراتی کوردستان لە نێوان 33 بۆ 34 كورسییە، ئەمە بە پێنج کورسیی کۆتایی پێکهاتەکانەوەیە کە پارتی پشتگیری دەکردن و دەرچوون.
- یەكێتی 17 كورسی، ڕەوتی هەڵوێست پێنج کورسی، یەكگرتوو چوار کورسی، نەوەی نوێ سێ كورسی.
- بەمشێوەیە بێت لە خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، کورد بە كۆتای پێکهاتەکانەوە دەبێتە خاوەنی 63 بۆ 64 کورسی.
زانیاریی زیاتر: هۆکاری ئەوەی کە تاوەکو ئەنجامی 100٪ دەنگدان ڕانەگەیێنراوە، دەنگی ژمارەیەک وێستگە تاوەکو ئێستا هێشتا جیا نەکراوەنەتەوە و کێشەی تەکنیکی تێدا بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





