
ژمارەیەک هاونیشتمانی کوردستان لە سعودییە
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە لە کۆتایی ساڵی ڕابردوەوە دەستیکردووە بە پرۆسەی ناردنی مامۆستایانی ئاینی بۆ عومرە و تێچووی هەموو گەشتەکە لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.
وێنە گەورەکە: عومرە پرۆسەیەکی ئاینیە، چەند ڕێکارێک لەخۆ دەگرێت لەوانە، ئیحرام، تەواف، سەفا و مەروا و سەرتاشین. لە مەزهەبی حەنبەلی و شافعی پرۆسەی عومرە واجبە، بەڵام لە مەزهەبی مالیکی و حەنەفی سوننەتە.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، وتەبێژی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بۆ ئاڤا میدیا وتی، پرۆسەکە لە کۆتایی ساڵی ڕابردوەوە دەستیپێکردووە و تا ئێستا 300 مامۆستای ئاینی گەشتی عومرەیان کردووە، هەر ئەم مانگە 50 مامۆستای پرۆسەکەی کردووە، تا ساڵی ئایندە هیچ مامۆستایەکی ئاینی نامێنێت گەشتی عومرەی نەکردبێت. ئەو ئۆفەرە بۆ مامۆستایانی ئاینی هەمیشەیی، گرێبەست و خۆبەخشە.
زانیاریی زیاتر: کاروان ستوونی ئەوەشی وت، پرۆسەکە بەبێ بەرامبەرە، واتا مامۆستای ئاینی کاتێک ناوی بۆ ئەو پرۆسەیە دەردەچێت، لێرەوە تا دەگەڕێتەوە تێچووی گەشتەکەی لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە. ئەو مامۆستایەی خوازیاری گەشتەکەیە دەتوانێت ناوی بداتە بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی ناوچەکەی.
بۆچی گرنگە: وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە دەڵێت: ئامانج لەم کارەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاوکاریکردنی مامۆستایانی ئاینییە و ئاشنابوونیانە بەو پرۆسەیە تا لە داهاتوو وەک ڕێنوێنیکار ڕۆڵ ببینن، هاوکات مامۆستایانی ئاینی لە ساڵانی ئایندە ئامادەبن بۆ تیروپشکی مورشیدی حەج، چونکە مەرجە ئەوە دەبێتە مورشیدی حەج، پێویستە عومرەی ئەنجام دابێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تێچووی مەراسیمی عومرە نرخی جیاوازە، بۆ نمونە ئەوانەی بەڕێگای وشکانی دەچن لە 400 دۆلار تا 550 دۆلاری دەچێت، ئەوانەشی بە فڕۆکە گەشت دەکەن لە نێوان 850 دۆلار تا 1,050 دۆلارە. ئەو مامۆستایانەی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پاڵپشتی دەکرێن، بەڕێگای فڕۆکە گەشتە دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 33 خولەک لەمەوپێش
چاوەڕوان دەکرێت دانوستانی ئاشتی ئۆکراینا لە تورکیا بەڕێوەبچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەردی بناغەی بەشی دووەمی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆی هەولێر دادەنرێت
17 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە: باران و وەرینی گەڵاکان پاییزی پێنجوێنیان جوانتر کردووە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی یەکەم دەستپێدەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕۆژ کەریم بەبۆنەی یادی سلێمانییەوە گۆرانییەک بڵاو دەکاتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
14 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ داوا دەکرێت ڕێگای کۆیە - تەقتەق خێرا تەواو بکرێت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دووکاندارانی تەیراوا داوای چاککردنی ئاوەڕۆی بازاڕەکە دەکەن
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی تیروپشک بۆ ناوی حەجخوازان دەکرێت






