لەسەر دۆسیەی ئێزدییەکان دادگای بەلجیکا سزای قورس بەسەر سەرکردەیەکی داعشدا دەسەپێنێت
- هەواڵ
- 16 تشرینی دووەم

وێنەی سامی جەدۆیە و دادگای تاوانەکانی بەلجیکا
ئاڤا نیوز
بەهۆی ئەوەی ڕۆڵی هەبووە لە تاوانەکانی دژ بە ئێزدییەکان، دادگای تاوانەکانی برۆکسلی بەلجیکا سزای زیندانیی هەتاهەتایی بەسەر سەرکردەیەکی داعشدا سەپاند کە بەڕەگەز بەلجیکییە و چەندین ساڵ لە سووریا لەناو ڕیزی ڕێکخراوە "تیرۆرستییەکان" کاری کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی دۆسیەکە، چەکدارەکەی داعش ناوی سامی جەدۆیە، ناوبراو ساڵی 2012 و لەگەڵ سەرەتای ناڕەزاییەکانی سووریا، کە ئەوکاتە تەمەنی 23 ساڵ بووە، چووەتە سووریا و پەیوەندی بە گرووپە "تیرۆرستییەکان"ەوە کردووە، هەرچەندە باوەڕیش وایە ناوبراو ساڵی 2016 لە هێرشێکی ئەمریکا لە سووریادا کوژراوە، بەڵام ئەم بابەتە بەهۆی ئەوەی پشتڕاستنەکراوەتەوە بۆیە دادگای بەجلیکا بەردەوام بووە لە لێکۆڵینەوە تۆمەتەکانی سەر ئەم چەکدارە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دامەزراوەی نێودەوڵەتیی ئێزدی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆمەڵکوژی لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ڕۆژی هەینی (14ی تشرینی دووەم) دادگای تاوانەکانی برۆکسل، بەشێوەی ئامادەنەبوو سزای زیندانیی هەتاهەتایی بەسەر چەکدارێکی داعش بەناوی سامی جەدۆدا سەپاند کە لەناو داعش ناسناوی ئەبو موسعەب بەلجیکی بووە، ئەویش بەتۆمەتی بەشداربوونی لە کۆمەڵکوژیی و تاوانی دیکەی دژی بە مرۆڤایەتی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم بڕیارەی دادگای بەلجیکا گرنگە چونکە لە بڕیارەکەی دادگادا سامی جەدۆ تاوانبارکراوە بەوەی ڕۆڵی هەبووە لەو تاوانانەی داعش بەرامبەر ئێزدییەکان لە عێراق و سووریادا لە 3ی ئابی 2014 تا 14 نیسانی ساڵی 2019 ئەنجامیداوە.
ئەو دۆسییانەی سامی جەدۆی لەسەر سزادراوە ئەمانەن:
- سەلمێنراوە کە سێ کچی ئێزدی ڕفاندووە و دەستدرێژیی کردووەتەسەریان، کچەکانیش تەمەنیان 16 و18 ساڵ بووە، دواتریش دوو لە کچەکانی بۆ ماوەی دوو ساڵ لە شوقەکەیدا لە شاری ڕەققە دەستبەسەرکردووە و ئەوانی ناچارکردووە لەگەڵ ژن و منداڵەکانیدا بمێننەوە، کچی سێیەمیشی دوای پێنج مانگ بەچەکدارێکی تر فرۆشتووە.
- سامی جەدۆ یەکێک بووە لە سەرکردەکانی داعش و بەرپرس بووە لە ئەنجامدانی هێرشەکانی ڕێكخراوەکە لەناو خاکی وڵاتانی یەکێتی ئەورووپادا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






