ئاڤا نیوز
ژمارەیەک هاووڵاتی لە تەقتەقەوە داوا دەکەن پڕۆژەی چاککردن و نۆژەنکردنەوەی ڕێگای کۆیە - تەقتەق خێراتر بکرێت.
بەدواداچوونی ئاڤا: ژمارەیەک هاووڵاتیی پەیوەندییان بە ئاڤاوە کردووە دەڵێن ماوەی حەوت مانگ بۆ تەواوکردنی ڕێگاکە دانرابوو، بەڵام کارەکان زۆر بە خاوی بەڕێوەدەچن و هەندێک جار تەنیا یەک ئامێر لە ڕێگاکەدا کاردەکات و لەم ماوەیە ئەو ئامێرەشی لێ نەماوە و کارەکان بە تەواوی وەستاون.
لێدوانی فەرمی: کۆسار حەمەساڵح، بەڕێوەبەری چاککردن و پاراستنی ڕێگاوبانی کۆیە لەبارەی داواکاری ئەو هاونیشتمانیانە دەڵێت: ئاگاداركردنەوەمان بە كۆمپانیاكە داوە كە پێویستە ئامێری زیاتر بخاتە کار بۆئەوەی كارەکانی پرۆژەکە خێراتر جێبەجێ بکرێت.
گوژمەی یەک ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەکە تەرخانکراوە و سێ پڕۆژەی جیاوازە؛-
یەکەمیان کە ئێستا لە جێبەجێکردندایە، نۆژەنکردنەوەی ڕێگای نێوان کۆیە – تەقتەقە بە درێژایی سێ کیلۆمەتر، قیڕە کۆنەکەی هەڵگیراوەتەوە و سەرلەنوێ بە دوو چین قیڕتاو دەکرێتەوە.
پرۆژەی دووەم قیڕتاوکردنەوەی چینێکی ڕێگای هەیبەت سوڵتان - چنارۆکە بەدرێژایی هەشت کیلۆمەتر، ئەمەش هەر کاتێک ڕێگایەکی بەدیل دەستنیشان بکرێت دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.
پرۆژەی سێیەمیش بەشە تێکچوو و چاڵەکانی ڕێگای یەک سایدی نێوان کۆیە – دەربەندە و چاکدەکرێنەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 51 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





