جووتیارانی بەردەڕەش بەهۆی هێرشی جرج و مشک داوای بە هانەوەچوون لە حکومەت دەکەن
- هەواڵ
- 2025-01-18

دیمەنی یەکێک لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی بەردەڕەش کە مشک و جرج هێرشیان بۆ هێناوە
ئاڤا نیوز
بەهۆی کەمی باران بارین مشک و جرج لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی قەزای بەردەڕەش زۆر بووە و کاریگەری کردۆتە سەر دەغلودانی جووتیارانی سنووری قەزاکە.
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ جیاواز ساڵی ڕابردوو، بارانی کەمتر باریوە و جووتیارانیش گەنمەکانیان چاندووە و چاوەڕێی بارانن بۆ پێگەیشتنی گەنمەکانیان، بەڵام مشک و جرج هێرشیان کردووەتە سەر دەغڵودانەکانیان و هەموو زەوییەکەیان کون کردووە، جووتیارانیش لە ڕێگەی ماددە کیمیاییەکانەوە هەوڵی قەڵاچۆکردنیان دەدەن، جیا لەوەش داوای چارەسەری خێرا لە حکومەت دەکەن بۆ ئەوەی ڕزگاریان بێت لە هێرشی مشکەکان.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار ئەرشەد فارس، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی قەزای بەردەڕەش بە وەکالەت بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەهۆی کەمی بارانبارین لەمساڵدا مشک و جرج لەناو زەوییە کشتوکاڵییەکان زۆر بووە لە سنوورەکەمان، بە نووسراو داوای ماددەی قڕکەرمان کردووە، بەڵام تائێستا هیچمان بۆ نەهاتووە، جووتیارەکان بە خۆیان لە هەوڵدان ماددەی قڕکەر لە زەوییەکان دەدەن، بۆ بنبڕکردنی کێشەکە پێویستی بە ماددەی باش هەیە.
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی قەزای بەردەڕەش دەشڵێت، لە سنووری قەزای بەردەڕەش نزیکەی 150 هەزار دۆنم زەوی داچێنراو بە دەغلودان هەیە، دوو دەرمان هەیە بۆ چارەسەری ئەم بابەتە ئەویش فۆسفید زەنک و فۆسفید ئەلەمنیۆم، چونکە دەرمانەکانی دیکە بەو شێوە کاریگەرییان نیە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا دابینکردنی ماددەی قڕکەر پێویستی بە بودجەی زۆر هەیە کە مەزندە دەکرێت 100 ملیۆن دیناری پێویست بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 27 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






