
باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی، لێکگەیشتنى هاوبەشی بۆ ئاڵوگۆڕى زانستى و ئەکادیمى و پێشکەشکردنى زەمالەى خوێندنی بە فێرخوازانى هەرێمى کوردستان لە وڵاتی تورکیا ئەنجامدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ئەنجامى سەردانى ساڵى ڕابردووى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ وڵاتى تورکیا و بەسەرکردنەوەى دامەزراوەکانى ئەو وڵاتە و ئەنجامدانى لێکگەیشتنى هاوبەش بۆ ئاڵوگۆڕى زانستى و ئەکادیمى و پێشکەشکردنى زەمالەى خوێندن بە قوتابیانی هەرێمى کوردستان، تورکیا 13 کورسى خوێندنى ماستەرو دکتۆرای لە بوارى جیا جیا پێشکەش بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەکات.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مامۆستایان و فەرمانبەرانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و سەرجەم وەزارەتەکانى دیکە ئاگادار دەکاتەوە، دەتوانن داواکارى بۆ ئەم زەمالەیە پێشکەش بکەن بەم شێوەیەى خوارەوە:
- هەشت کورسی بۆ دامودەزگاکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
- پێنج کورسی بۆ وەزارەتەکانی دیکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر کەسێک سەرباری مەرج و ڕێنماییەکانی زەمالەى تورکیا، مەرجەکانی تری تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزووی خوێندن لە وڵاتی تورکیا بکات داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەوە پیشکەش بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی بافڵ تاڵەبانی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کاندید دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی گەیشتە دهۆک و سبەی بەشداری لە کۆڕبەندی مێپس دەکات
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی: کار لەسەر داڕشتنەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان دەکەین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی بافڵ تاڵەبانی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کاندید دەکات






