مەسرور بارزانی لەبارەی مووچە و دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق قسە بۆ ئاڤا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی دەڵێت، "سوودانی پێی ڕاگەیاندووە بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی نۆی داوە و چاوەڕوانی ڕێکارەکانی وەزارەتی دارایی دەکەن بۆ ناردنی." لەبارەی کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراقیش، سەرۆکوەزیرانی کوردستان دەڵێت، "چاوەڕوانی ئەوەین بزانین شیعە ڕای لەسەر كام کاندیدە، ئەوكات ئێمەش قسەی خۆمان دەبێت".
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە، لە پەراوێزی کۆڕبەندی مێپس 2025، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەشیان ناردنی مووچەکانی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بوو بە گوێرەی ڕێککەوتنەکان.
مەسرور بارزانی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سوودانی، تایبەت بۆ ئاڤا قسەی کرد.
لەبارەی مووچە و پێکهێنانی حکومەتی عێراق و دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی نوێ وەڵامی چەند پرسیارێکی كوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسیی ئاڤای دایەوە.
لێدوانی فەرمی؛ مەسرور بارزانی بە ئاڤای ڕاگەیاند، "لەگەڵ سوودانی لەسەر چەند بابەتێك گفتوگۆمان كرد، یەكێكیان پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق بوو لەگەڵ ئەو بژارانەی لەبەردەستن و ئەو هەنگاوانەی كە نراون، بزانین بەكوێ دەگات".
سەرۆکوەزیرانی کوردستان باسی لەوەش کرد کە "بابەتێكی دیكە كێشەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵی بوو، كێشەی سەرەكی بابەتی مووچەیە، ئێمە پێداگریمان كرد لەسەر ئەوەی حكومەتی فیدڕاڵ پابەندییەكانی خۆی جێبەجێ بكات، چونكە ئەوەی لەسەر هەرێمی كوردستان بووە هەمووی جێبەجێ كراون و ئێستا نۆرەی حكومەتی فیدڕاڵییە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ سەرۆكوەزیرانی کوردستان جەختی كردەوە سوودانی گوتوویەتی: "بڕیاری ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی داوە و چاوەڕوانی ڕێككاری تەكنیكی دەكات لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە، بۆ ئەوەی لە ڕۆژانی داهاتوودا مووچە بنێرن ئەمەش بێگومان بە قسەی خۆی".
لەلایەکی دیکە؛ سەبارەت بە پشتیوانیی كورد لە سەرۆكوەزیرانی داهاتووی عێراق، مەسرور بارزانی گوتی: تاوەكو ئێستا کاندیدەکان دیار نین، چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەكان کاندیدەکانی خۆیان دەستنیشان نەكردووە بۆ ئەوەی كورد ڕای خۆی دەربڕێ، ئێمە چاوەڕوانی ئەوەین بزانین شیعە ڕای لەسەر كام کاندیدە، ئەوكات ئێمەش قسەی خۆمان دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
یەکێتی بافڵ تاڵەبانی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کاندید دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
یەکێتی بافڵ تاڵەبانی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کاندید دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەیەکی جیهانی بۆ ئینتەرنێت درووست دەبێت





