دوای زیاتر لە ساڵێک تۆمەتبارانی کوشتنی کۆڵبەرێک لە خورماڵ دەستگیر کران

شەیری بکە لە:
دوای زیاتر لە ساڵێک تۆمەتبارانی کوشتنی کۆڵبەرێک لە خورماڵ دەستگیر کران

وێنەی ئەو کۆڵبەرەی لە خورماڵ لەلایەن پاسەوانی سنووری عێراقەوە کوژرا

ئاڤا نیوز

 

پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ساڵێک و سێ مانگ بەسەر کوشتنی کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی قەزای خورماڵ بەناوی ئارام خەلیل، زۆرینەی ئەو تۆمەتبارانەی کە بە کوشتنی ئەو تۆمەتبار کرابوون، دەستگیر کران.

 

چیرۆکی سەرەکی؛ ئارام خەلیل، گەنجێکی تەمەن 26 ساڵان بوو، کە لە ئێوارەی ڕۆژی 18ی ئابی 2024، لە کاتی کۆڵبەریدا لە مەرزی سیپەی سەر بە گوندی سەرگەت سەر بە قەزای خورماڵ، بەهۆی تەقەی پاسەوانانی سنوورەوە بریندار بوو و دواتر بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەی خورماڵ گیانی لەدەست دا.

 

لێدوانی فەرمی؛ ڕائید ئاکام، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، سێ کەس لەو چوار تۆمەتبارەی پەیوەندییان بە کەیسەکەوە هەبووە دەستگیر کراون. 


گوتیشی، "کەسی چوارەمیش دەستگیرکراوە، بەڵام هێشتا نەگەیشتووەتە دەستمان".


زانیاریی زیاتر؛ ڕووداوی کوشتنی ئارام خەلیل لە ساڵی ڕابردوودا کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە، کە وای کرد دانیشتووانی خورماڵ هەوڵی سوتاندنی بارەگای پاسەوانی سنووری عێراق بدەن لە گوندی سەرگەت. هەر لەو کاتەدا تەنها یەکێک لە تۆمەتباران دەستگیر کرا، بەڵام سێ تۆمەتبارەکەی دیکە لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراقەوە داڵدەدرابوون تا لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا ئەوانیش دەستگیرکران.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ