
دیمەنی هۆتێل بۆڵۆ دوای سووتان
ئاڤا نیوز
بەهۆی ئەو ئاگرەی دوێنێ لە هۆتێلێکی ناوچەی گەشتیاری لە تورکیا کەوتەوە 76 کەس گیانیان لەدەستدا و 51 کەسیش بریندار بوون، بەهۆی ڕووداوەکەوەش 9 کەس دەستگیرکراون.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنی دووشەممە ئاگر لە نهۆمی چوارەمی هۆتێلی کارتاڵکەی شاری بۆڵوی تورکیا کەوتووەتەوە، بە هۆیەوە تا ئێستا 76 کەس گیانیان لەدەستداوە و 51 کەسیش بریندار بوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی ناوچەکە ڕایانگەیاند هۆکاری خێرا گەورەبوونی ئاگرەکە بەهۆی ئەوە بووە کە ڕووکەشی هوتێلەکە بە دار داپۆشرابوو، بەوهۆیەوە ئاگرەکە زووتر تەشەنەی کردووە هەروەها لە هۆتێلەکە سیستمی ئاگرکوژێنەوەی زۆری تێدا نەبووە و پلیکانەى فریاگووزاری بۆ کاتی لەناکاو نەبووە.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی ڕووداوەکەوە دەزگا ئەمنییەکانی تورکیا خاوەنی هۆتێلەکە و هەشت کەسی دیکەشیان بە تۆمەتی کەمتەرخەمی و کەوتنەوەى ئاگرەکە دەستگیر کردووە.
لە لایەکی دیکەوە: عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، هەرچی پێویست بێت بۆ ساردکردنەوەی ئازاری دڵمان بە دڵنیاییەوە ئەنجامی دەدەین و هەروەها حکومەتی تورکیا ئەمڕۆی وەک ماتەمینی بەهۆی ئەو ڕووداوەوە لە تورکیا ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ ئەندامی پێشووی سوپای پاسداران دیپۆرت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و ئەردۆغان لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستان بە تەلەفۆن قسەیان کرد





