
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، حیزبوڵڵا بە پێشێلكردنی ئاگربەست لە لوبنان تۆمەتبار دەكات و ئامادە نییە سەربازەكانی لەو وڵاتە بكشێنێتەوە.
وێنە گەورەکە: لە 27-11-2024 ڕێككەوتنامەی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا واژۆ کرا و بەگوێرەی ڕێككەوتنەكە؛ ئیسرائیل دەبێت لە ماوەی دوو مانگدا لە ڕۆژی ڕاگەیاندنی ئاگربەستەكەوە، هێزەكانی لە باشووری لوبنان بكشێنێتەوە.
لێدوانی فەرمی: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: "حیزبوڵڵا بەتەواوی پابەندی جێبەجێكردنی ئاگربەستەكەی نۆڤێمبەر نەبووە و هێزەكانی لە ناوچەی باشووری ڕووباری لیتانی نەكشاندۆتەوە، لەبەر ئەو هۆكارەش ئامادە نین هێزەكانمان بە تەواوی لە باشووری لوبنان بكشێنینەوە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماوەی جێبەجێکردنی ڕێككەوتنی ئاگربەستی ئیسرائیل و حیزبوڵڵا 60 ڕۆژە، بەو پێیەش بێت؛ پێویستە ئیسرائیل سبەی 26-1-2025 تەواوی هێزەکانی لە باشوری لوبنان بکشێنێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ ئەندامی پێشووی سوپای پاسداران دیپۆرت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و ئەردۆغان لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستان بە تەلەفۆن قسەیان کرد






