
هاووڵاتییەکی کەرتی غەززە کە لەسەر بینایەکی ڕووخاو بە غەمباری دانیشتووە لە وێرانکارییەکانی کەرتە دەڕوانێت
ئاڤا نیوز
بەرگریی شارستانیی غەززە ڕایدەگەیێنێی، هێشتا 10 هەزار تەرمی هاووڵاتییانی کەرتی غەززە لە ژێر داروپەردووی بینا و باڵەخانە ڕووخاوەکاندا ماون و هەوڵەکان بۆ دەرهێنانیان بەردەوامن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرگریی شارستانیی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند: زیاتر لە 10 هەزار تەرم هێشتا لە ژێر باڵەخانەکاندا ماون، بەڵام بەهۆی نەبوونی ئامێری پێویست گەڕان بەدوای تەرمەکاندا سەختە و کاتی زۆری دەوێت تاوەکو تەرمەکان دەردەهێنرێن.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی بەرگریی شارستانیی غەززە، سوپای ئیسرائیل کێشە بۆ هاتنە ناوەوەی سووتەمەنی و کەرەستەی فریاگوزاری بۆ ناو کەرتی غەززە دروست دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند: بەهۆی دەرهێنانی تەرمی زیاتر لەژێر بینا ڕووخاوەکانی غەززە ژمارەی کوژراوان بۆ 47 هەزار و 552 کەس بەرزبووەتەوە، هاوکات111 هەزار و 629 کەسی دیکەش برینداربوون.
زیانە سەرەکییەکان: زیانەکانی کەرتی غەززە بە زیاتر لە 50 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت، ئەمەش بەهۆی ئەنجامی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل کە بووەتە هۆی وێرانکاریەکی زۆر لە غەززە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی یەکەم دەستپێدەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرگریی شارستانیی سۆران هاونیشتمانییان لە مەترسییەک ئاگادار دەكاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی یەکەم دەستپێدەکات
11 خولەک لەمەوپێش

ڕۆژ کەریم بەبۆنەی یادی سلێمانییەوە گۆرانییەک بڵاو دەکاتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
14 تشرینی دووەم

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
14 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
14 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دیمەشق بە ژمارەیەک مووشەک کرایە ئامانج
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی ئەمریکا و حەماس کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 14 تشرینی دووەم
ئوردن سێ درۆنی قاچاخیی ماددەی هۆشبەر دەخاتە خوارەوە






