
ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا
ئاڤا نیوز
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا دەڵێت: ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستانیش دەکات.
وێنە گەورەکە: لەسەروەختی ڕاپەڕینی ئاداری 1991، فەرەنسا ڕۆڵی کاریگەری هەبوو لە دەرچوونی بڕیاری 688، لەو کاتەوە پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا بەردەوامی هەیە.
لێدوانی فەرمی: د.عەلی دۆڵەمەڕی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا بە ئاڤا میدیای وت؛ بڕیارە لەمیانی کۆنگرەی بەغدا-3 ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بەشداری بکات، لەگەڵ ئەوەدا دێتە هەرێمی کوردستانیش، بەڵام هێشتا کاتەکەی دیاری نەکراوە.
خاڵە ئەرێنییەکان: نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا ئەمانەشی وت:
- تا ئێستا 12 کۆبوونەوە لەنێوان سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکەکانی فەرەنسا هەبووە، سێ جاریش سەرۆکەکانی فەرەنسا هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.
- هاوکارییەکانی فەرەنسا بۆ هێزی پێشمەرگە ناوەستێت، بەڵکو زیاتریش دەبێت.
- لەگەڵ کۆمپانیا پیشەسازییەکانی فەرەنسا لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی بێنە کوردستان، ئێستا زیاتر لە 30 کۆمپانیای فەرەنسی لەبواری جیاواز لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن.
- فەرنسا بەزۆری کەس دیپۆرت ناکاتەوە، لەبەرئەوەی عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی هێشتا مەترسی تێدایە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەرەنسا جگە لە بواری سیاسی و بازرگانی، لە ڕووی کلتوریی و پەروەردەییەوە پەیوەندییەکی بەهێزیان هەیە. "لە زانکۆی ئینالکۆ لە پاریس بەشی کوردی هەیە بە دیالێکتی سۆرانی و بادینی دەرسی لێ دەخوێندرێت. لە هەرێمی کوردستان جگە لە کونسوڵخانەی فەرەنسا، ئینستتیوتی کلتوری و شوێنەواری هەیە جگە لەوە دوو قوتابخانەی فەرەنسیش هەیە" د.عەلی دۆڵەمەڕی ئەمەی وت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئاهەنگی سییەمین خولی دەرچووانی زانکۆی دهۆک بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
گەنجێکی کورد داهێنانێک بۆ نابینایان دەکات
11 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان ڕۆژانە ملیۆنێک و 500 هەزار لتر بەنزین بەرهەم دەهێنێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئاهەنگی سییەمین خولی دەرچووانی زانکۆی دهۆک بەڕێوەدەچێت