پارێزگاری شرناخ: قەبارەی بازرگانی تورکیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان 17 ملیار دۆلارە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پارێزگارانی هەولیر و شرناخ
ئاڤا نیوز
پارێزگاری شرناخی باکووری کوردستان گەیشتە هەولێر و لەگەڵ پارێزگاری هەولێر جەختیان لە هەماهەنگی پتەوکردنی پەیوەندی دیپلۆماسی و بازرگانییەکان کردەوە، پارێزگاری شرناخ ئاماژەی بەوەدا، دەیانەوێ قەبارەی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بۆ 30 ملیار دۆلاری ساڵانە بەرز بکەنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئیرۆل ئیکینجی، پارێزگاری شرناخ ، بە یاوەری شاندێکی بازرگانی لە هەولێرن، بڕیارە لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، "لەپاڵ پتەوکردنی پەیوەندی بازرگانی، دەمانەوێ پەیوەندییەکی ئەکادیمی لەگەڵ پارێزگای شرناخ دروست بکەین، هاوکات پەرە بە پەیوەندییە هونەری و کولتوورییەکانمان بدەین."
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئیرۆل ئیکینجی، پارێزگاری شرناخ، لە کۆنگرەکەدا گوتی، "ساڵانە قەبارەی بازرگانی تورکیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان 17 ملیار دۆرلارە، یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی تورکیا ئەوەیە کە ئەو ڕێژەیە بەرز بکرێتەوە بۆ 30 ملیار دۆلار."
ئەمەش بزانە: لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیادا ئیبراهیم خەلیل وەکو دەروازەیەکی فەرمی و نێودەوڵەتی کارایە. دەروازەی دیکەی وەکو زێت و سەرزێڕێ هەن کە ئەوان کەمتر بەکاردەهێنرێن، ڕۆژانە هەزاران بارهەڵگر لەو دەروازەیە کاڵا و کەلوپەل دەگوازنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
ئاهەنگی سییەمین خولی دەرچووانی زانکۆی دهۆک بەڕێوەدەچێت
- عێراق
- 45 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن دەست بە مەشقپێکردنی کارمەندی سندووقەکانی دەنگدان دەکات
- عێراق
- 47 خولەک لەمەوپێش
سوودانی هەڕەشەی کشانەوە لە لووتکەی شەرم شێخ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
گەنجێکی کورد داهێنانێک بۆ نابینایان دەکات
11 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
ئاهەنگی سییەمین خولی دەرچووانی زانکۆی دهۆک بەڕێوەدەچێت
- عێراق
- 45 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن دەست بە مەشقپێکردنی کارمەندی سندووقەکانی دەنگدان دەکات
- عێراق
- 47 خولەک لەمەوپێش
سوودانی هەڕەشەی کشانەوە لە لووتکەی شەرم شێخ دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماددە خۆراکییەکان لە بەشەخۆراک زیاد دەکرێت و کوالێتییەکەشی بەرز دەکرێتەوە