لە ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکی فراوان بۆ پشتگیریی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچێت

شەیری بکە لە:
لە ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکی فراوان بۆ پشتگیریی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچێت

خۆپیشاندانی ڕەوەندی کوردی لە ئەڵمانیا بۆ پشتگیری لە کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان

ئاڤا نیوز

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ پشتیوانیی لە ڕۆژئاوای کوردستان، خۆپیشاندانێکی فراوان لە شاری "بۆن"ـی ئەڵمانیا ڕێک دەخات و تێیدا پەیامی سەرۆک بارزانی دەخوێندرێتەوە.

لێدوانی فەرمی: هەرمن ئەحمەد، بەرپرسی ئۆفیسی ڕاگەیاندنی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئامانجمان ناردنی پەیامێکی سیاسیی توندە بۆ ئەوروپا کە ئیتر کورد بێدەنگ نابێت؛ پرسی ڕۆژئاوا پرسێکی ڕەوای مافەکان و مرۆڤایەتییە و پێویستیی بە هەڵوێستی جدیی نێودەوڵەتیی هەیە.

زانیاریی زیاتر: خۆپیشاندانەکە لەژێر دروشمی "پشتگیریی، پشتیوانیی و یەکدەنگیی کورد" بەڕێوەدەچێت و بڕیارە ڕۆژی شەممە 31-01-2026 لە کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوەڕۆ لە شاری بۆن دەستپێبکات. جگە لە جەماوەری کورد، ژمارەیەک لە هونەرمەندانی دیار لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان بەشداریی تێدا دەکەن تاوەکو لەرێگەی هونەرەوە دەنگی مەزڵوومییەتی ڕۆژئاوا بگەیەنن.

ئەمەش بزانە: ئەم هەڵمەتە تەنها ئەڵمانیا ناگرێتەوە، بەڵکو فیدراسیۆنەکانی سەر بە کۆنفیدراسیۆن لە تەواوی شارەکانی ئەوروپا، ئەمریکا و کەنەدا سەرقاڵی ڕێکخستنی چالاکیی هاوشێوەن بۆ دروستکردنی فشاری میدیایی و گۆڕینی ئاڕاستەی بڕیارە نێودەوڵەتییەکان لە بەرژەوەندیی کورد، کە تێیدا جەخت لە هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان و نیشاندانی یەکهەڵوێستیی دەکرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ