وێنەی دوو منداڵی بەشداری خۆپیشاندانەکان دەخرێتە سەر بەرگی کتێبەکانی خوێندن

شەیری بکە لە:
وێنەی دوو منداڵی بەشداری خۆپیشاندانەکان دەخرێتە سەر بەرگی کتێبەکانی خوێندن

وێنەی ئەو منداڵەی بوونە سیمبوولی خۆپیشاندانەکان

ئاڤا نیوز

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا، وێنەی ئەو دوو منداڵەی کە بوونە هێمای نیشتیمانپەروەری و خۆشەویستی کوردستان بخرێتە سەر بەرگی کتێبەکانی خوێندنی ساڵی داهاتوو.

لێدوانی فەرمی: ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ڕایگەیاند، بڕیارمان دا بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027 دوو دیارترین وێنەی منداڵانی بەشدار لە خۆپیشاندانەکان بخەینە سەر بەرگی کتێبی خوێندن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکێک لە منداڵەکان خاوەن پێداویستیی تایبەتە و بە تەنیا قاچێکەوە ئاڵای کوردستانی خستووەتە سەر شانی و بەشداری خۆپیشاندانەکانی پاڵپشتیی هەولێری بۆ ڕۆژئاوای کوردستان کردووە. وەزیری پەروەردە دەڵێت وێنەی ئەو منداڵە دەخرێتەسەر بەرگی کتێبی کوردی پۆلی شەشەمی بنەڕەتی.

- منداڵێکی دیکە تەمەن دوو ساڵ و سێ مانگ بوو، بەشێوەیەکی بەربڵاو ڤیدیۆکەی بڵاوبووەوە، دەردەکەوێت مەمکەوشکەیەکی لە دەمدایە و ئاڵای کوردستانی بەسەر شانەوەیە. لەکاتی دەربڕینی هاوسۆزی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان لە شاری سلێمانی بینرا، وێنە سەرنجڕاکێشەکەی دەخرێتە سەر بەرگی کتێبی کوردی پۆلی یەکەمی بنەڕەتی.

زانیاریی زیاتر: وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم بابەتە مانایەکی قوڵی هەیە و گوزارشتە لە پەروەردەکردنێکی نیشتیمانیانەی نەوە دوای نەوە.

باکگراوند: ماوەی دوو هەفتەیە کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستان و تاراوگە بەیەکگرتوویی خۆپیشاندانی جەماوەری بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ڕێکدەخەن، لەو ماوەیە دیمەنی سەرنجڕاکێش لەناو خۆپیشاندانەکان دەبینران، وێنەی ئەو دوو منداڵە دیارترین وێنەی ئەو ماوەیە بوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ