عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا

شەیری بکە لە:
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران

ئاڤا نیوز

بڕیارە سبەی هەینی، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، بگاتە ئەنکەرە و لەگەڵ هاکان فیدان، هاوتا تورکیەکەی کۆببێتەوە.

بۆچی گرنگە: ئەو سەردانە لە کاتێکی زۆر هەستیاردایە کە تیایدا تورکیا هەوڵ دەدات ڕێگری لە هەر هێرشێکی سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بکات.

لێدوانی فەرمی: وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاندووە کە دەستپێکردنەوەی شەڕ هەڵەیە و هۆشداری داوە کە هەر هێرشێک بۆ سەر ئێران "مەترسیی جیهانی" لێ دەکەوێتەوە. 

- فیدان ئامۆژگاری ئەمریکای کردووە کە کێشەکانی لەگەڵ تاران "یەک بە یەک" چارەسەر بکات، نەک بە یەکجار و لە رێگای هێزەوە.

لەلایەکی دیکە: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پێشنیاری کردووە کە کۆنفراسێکی تەلەفونی سێ قۆڵی لە نێوان خۆی و ترەمپ و پزیشکیان ڕێک بخرێت. بەپێی ڕاپۆرتەکان، ترەمپ ئارەزووی بۆ ئەو بیرۆکەیە نیشان داوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکێک لە سەرەکیترین هۆکارەکانی نیگەرانیی تورکیا ئەوەیە، هەر شەڕێک لە ئێران ببێتە هۆی شەپۆلێکی نوێی کۆچبەران بۆ ناو خاکی وڵاتەکەی.

- تورکیا خاوەنی 535 کیلۆمەتر سنووری هاوبەشە لەگەڵ ئێران و نایەوێت سنوورە ڕۆژهەڵاتییەکانی تووشی ناسەقامگیری ببن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ