ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش

وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر
ئاڤا نیوز
ڕووسیا ئامادەیە لە کاتی پێویستدا کارمەندەکانی لە وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر لە ئێران بکشێنێتەوە.
وێنە گەورەکە: ئەم هەڵوێستەی ڕووسیا دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، داوای لە ئێران کردووە بێتە سەر مێزی گفتوگۆ و دەستبەرداری چەکی ئەتۆمی بێت، ئەگەرنا هێرشی داهاتووی ئەمریکا "زۆر خراپتر" دەبێت.
لێدوانی فەرمی: ئەلێکسی لیخاچێڤ، سەرۆکی کۆمپانیای وزەی ئەتۆمیی دەوڵەتی ڕووسیا (ڕۆسئەتۆم)، ڕایگەیاند لەگەڵ وەزارەتەکانی دەرەوە و بەرگریی ڕووسیا لە هەماهەنگیدان بۆ جێبەجێکردنی پلانی چۆڵکردن ئەگەر بارودۆخەکە مەترسیدار بێت.
- سەرۆکی ڕۆسئەتۆم هۆشداریی دا، هەر هێرشێک بۆ سەر وێستگەی بوشەهر دەبێتە هۆی کارەساتێکی ژینگەیی و مرۆیی هاوشێوەی تەقینەوەکەی "چێرنۆبڵ" لە ساڵی 1986.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵی ڕابردوو کە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ئەنجامدرا، بەڵام وێستگەی بوشەهری نەکردە ئامانج. ئێستا سەدان پسپۆڕی ڕووسی لەم وێستگەیەدا کار دەکەن کە تاکە وێستگەی کارای ئەتۆمیی ئێرانە و لەلایەن مۆسکۆوە دروستکراوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 53 خولەک لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
53 خولەک لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
4 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین ڕازی بووە بۆ ماوەی هەفتەیەک هێرشەکانی سەر کیێڤ ڕابگرێت





