مەسرور بارزانی: گەورەترین دەستکەوتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پارتی دەگەڕێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لە بانگەشەی پارتی لە شاری دهۆک ڕایگەیاند: گەورەترین دەستکەوتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پارتی دەگەڕێتەوە و ئێمە پێداگربووین لەسەر ئەوەی خزمەتی خەڵک بکەین.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە، 13-10-2025، بانگەشەی فەرمیی پارتی لە دهۆک بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی بەڕێوەچوو، تێیدا سەرجەم کاندیدەکانی پارتی لە بازنەی دهۆک ناسێندران.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی ڕایگەیاند: دەبێت بەشێوەیەکی هێمنانە بانگەشەی هەڵبژاردن بکەین، پارتی داکۆکیکاری مافی خەڵکی هەرێمی کوردستان بێت لە بەغدا، هەروەها پارتی ناشکێت، چونکە سەرۆک بارزانی سەرۆکی ئێمەیە و پارتی خاوەنی ئەو جەماوەرە خۆڕاگرە بێت، هەرگیز ناشکێت.
زانیاریی زیاتر: مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی وتیشی، سەرەڕای هەموو قەیرانەکان ئێمە نەک نەوەستاین، بەڵکو بەرەو پێشچووین و شانازی دەکەین بەوەی خزمەتی گەلی خۆمان کردووە، بۆ ئەوەشی سەرجەم خاڵەکانی دەستوور وەک خۆی جێبەجێ بکرێن، دەبێت وجودێکی کاریگەرمان لە بەغدا هەبێت، چونکە ئەگەر پارتی لە عێراق بەهێز بێت، دەتوانێت ڕێگر بێت لە سەرجەم ئەو پیلانانەی دژی هەرێمی کوردستان هەن.
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی ئەمانەشی وت:
٠ دەبێت ئێمە بڕۆینە بەغدا و پارێزگاری لە مافە دەستوورییەکانمان بکەین.
٠ لە ڕۆژی تەنگانەدا پارتی لە سەنگەر بووە و بەرگری لە کەرامەتی هەرێمی کوردستان کردووە.
٠ پارتی هیچ کات گەلی خۆی بەجێناهێڵێت، هەمیشە لەگەڵ گەلی خۆی ماوەتەوە و ئەو قوربانییەی پارتی داویەتی و ئەو خزمەتەی پارتی کردوویەتی، هیچ لایەنێک ناتوانێت بیکات.
٠ لە حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنیا 5%ـی داهاتی عێراقمان لەبەردەست بووە. عێراق 95%ـی داهاتی لەبەردەست بووە، بۆیە بەراورد بکەن بزانن لەڕووی پێشکەوتنەوە کوردستان لەپێشترە یان عێراق.
٠ ساڵی داهاتوو کارەبای هەموو هەرێمی کوردستان دەبێتە 24 کاتژمێری.
٠ پلانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە هیچ شار و شارۆچکەیەک کێشەی کەمئاویی نەبێت.
٠ ئێمە پێداگربووین لەسەر ئەوەی خزمەتی خەڵک بکەین و هەرێمی کوردستان پێش بخەین.
٠ کوردستان واتە پارتی، پارتیش واتە کوردستان.
٠ نابێت ڕێگە بدەین لە بەغدا ڕێگری لە پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
ئاهەنگی سییەمین خولی دەرچووانی زانکۆی دهۆک بەڕێوەدەچێت
- عێراق
- 40 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن دەست بە مەشقپێکردنی کارمەندی سندووقەکانی دەنگدان دەکات
- عێراق
- 42 خولەک لەمەوپێش
سوودانی هەڕەشەی کشانەوە لە لووتکەی شەرم شێخ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
گەنجێکی کورد داهێنانێک بۆ نابینایان دەکات
11 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
ئاهەنگی سییەمین خولی دەرچووانی زانکۆی دهۆک بەڕێوەدەچێت
- عێراق
- 40 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن دەست بە مەشقپێکردنی کارمەندی سندووقەکانی دەنگدان دەکات
- عێراق
- 42 خولەک لەمەوپێش
سوودانی هەڕەشەی کشانەوە لە لووتکەی شەرم شێخ دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماددە خۆراکییەکان لە بەشەخۆراک زیاد دەکرێت و کوالێتییەکەشی بەرز دەکرێتەوە