کەمال محەممەد: عێراق تەنیا 50 ملیۆن لیتر نەوت بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت
- هەواڵ
- 13 تشرینی یەکەم

دابەشکردنی نەوتی سپی لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزیری سامانە سرووشتییەکان لەبارەی دابینکردنی نەوتی سپیی ماڵان دەڵێت: عێراق تەنیا 50 ملیۆن لیتر نەوت دەداتە هەرێمی کوردستان، ئەمەش چارەگی پێداویستی ناوخۆیی دابین ناکات.
وێنە گەورەکە: ساڵانە بەر لە هاتنی وەرزی سەرما، لە هەرێمی کوردستان پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپیی ماڵان بەسەر هاونیشتمانیان دەستپێدەکات، ئەمساڵ کار لەسەر ئەوە کرا زووتر لە ساڵانی ڕابردوو پرۆسەکە دەستپێبکات.
لێدوانی فەرمی: کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە عێراق هەموو ساڵێک لە مانگی 11 دەستپێدەکات. بەر لەو وادەیە وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوت بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت، ئەمەش ناگاتە 20% پێداویستیی هەرێمی کوردستان، "چونکە پێداویستی ئێمە 267 ملیۆن لیترە، بۆیە ناچارین ئەو بڕەیە تەنیا بەسەر ناوچە شاخاوییەکان دابەش بکەین".
وەزیری سامانە سرووشتییەکان باس لەوەش دەکات، ئەو نەوتەی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان دەینێرێت، "بە هەمان نرخ بەسەر هاونیشتمانیان دابەشی دەکەینەوە، بەڵام ئەوەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی دابینی دەکات، ئەوە لە بازاڕ دەیکڕین و پێش عێراق بەسەر هاونیشتمانیان دابەشی دەکەین".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماوەی چوار ساڵە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بە پاڵپشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی نەوت لە بازاڕ دەکڕێت و هەر بەرمیلێکی 200 لیتری بە 100 هەزار دینار بەسەر هاووڵاتیان دابەشی دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 54 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






