ئاڤا نیوز
دوای زیاتر لە 20 ڕۆژ لە بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن، بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەشێک لە مامۆستایانی سلێمانی، هەڵەبجە، ڕانیە و گەرمیان بگەڕێنەوە ناوەندەکانی خوێندن.
چیرۆکی سەرەکی: لە بەشێکی قوتابخانەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین دوای کۆتاییهاتنی تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم، بەشێک لە مامۆستایان بایکۆتی دەوامیان کرد و پرۆسەی خوێندنیان پەک خست، ئێستا دوای چارەسەرکردنی بابەتی مووچەی فەرمانبەران و ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا، بڕیارە بگەڕێنەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندن.
زانیارییی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەوامی ئەو قوتابخانانەی کە بایکۆتیان کردبوو لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستپێدەکاتەوە، بەهەمان شێوە لە پەروەردەکانی دیکەی ئەو پارێزگایەش دەست بە پرۆسەی خوێندن دەکرێتەوە."
ژمارەکان وادەڵێن: تەنیا لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەبێ هەڵەبجە و گەرمیان نزیکەی هەزار و 500 باخچە، قوتابخانە و پەیمانگە هەن، بەمشێوەیە دابەش دەبن:-
٠ باخچەی ساوایان: 180 باخچە
٠ بنەڕەتی: هەزار و 7 قوتابخانە.
٠ دواناوەندی: 27 قوتابخانە.
٠ ئامادەیی: 222 قوتابخانە
٠ فێرکردنی خێرا: 23 قوتابخانە
٠ خوێندنی پیشەیی: 16
٠ دوو کۆمەڵگەی پەروەردەیی.
٠ پێنج قوتابخانەی نەهێشتنی نەخوێندەواری.
٠ شەش پەیمانگە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی 112 ملیار دینار بۆ کۆیە تەرخان دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاهەنگی سییەمین خولی دەرچووانی زانکۆی دهۆک بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
گەنجێکی کورد داهێنانێک بۆ نابینایان دەکات
11 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی 112 ملیار دینار بۆ کۆیە تەرخان دەکات
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان ڕۆژانە ملیۆنێک و 500 هەزار لتر بەنزین بەرهەم دەهێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاهەنگی سییەمین خولی دەرچووانی زانکۆی دهۆک بەڕێوەدەچێت