
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و وێنەی شاری کۆیە
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی زیاتر لە 112 ملیار دینار بۆ دروستکردنی گەورە پڕۆژەی ئاوی کۆیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی کەمئاوی لە سنووری قەزای کۆیە، ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر خەرجکردنی گوژمەی 112 ملیار و 147 ملیۆن و 52 هەزار و 585 دینار بەشێوەی نەختینەی بۆ ڕاکێشانی هێڵی دووەمی ئاوی خواردنەوەی قەزای کۆیە.
لەلایەکی دیکەوە: هەر لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە؛ دوای تەواوبوونی دووسایدی ( هەولێر - كۆیە )، پێشبینی دەكرێت سەنتەری قەزای كۆیە زیاتر فراوان بێت و ئەو هێڵەی ئاویش كە ئێستا لە قەزاكەدا هەیە بەشی هەموو دانیشتووانەكەی ناکات و قەزاكە گرفتی كەمی ئاوی خواردنەوەی هەیە، بۆیە بڕیار لە جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژەیە دراوە، كە یەكێك دەبێت لەو پڕۆژە گەورە و ستراتیژییانەی لە سنووری پارێزگای هەولێر لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانە دەست بەجێبەجێكردنی دەكرێت.
ئەمەش بزانە: دوای ڕەزامەندیی جەنابی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لەسەر خەرجکردنی گوژمەی پڕۆژەكە، لەم نزیكانە كار لەسەر قۆناغەكانی پرۆسەی دەستپێكردنی پڕۆژەكە دەكرێت و دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە و لەلایەن کۆمپانیایەکی ناوخۆیی و بە دیزانێكی سەردەمیانەی ئەوروپی و نوێترین تەکنەلۆجیا و كرێكاری خۆماڵی کاری بۆ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 51 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






