
دیمەنی عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک و چەند کەسێکی نزیکی
ئاڤا نیوز
عەبدوڵڵا كوێخا موبارەک، كەسایەتی دیاری چەمچەماڵ، ژمارەیەك بەڵگە و دۆكۆیمێنت دەداتە دادگا بۆ سەلماندنی ڕاستی ڕووداوی كوشتنی كوڕەكەی، دەشڵێت بەهۆی بیروڕای جیاوازەوە، چەندین كێشەی سیاسی، یاسایی و كۆمەڵایەتیم لە سنووری قەڵەمڕەوی یەكێتی بۆ دروست دەكرێت و زیانی زۆرمان پێگەیێندراوە.
چیرۆكی سەرەكی: عەبدوڵڵا كوێخا موبارەک، كەسایەتی دیاری دەڤەری چەمچەماڵ، وەك سكاڵاكار ڕووی لە دادگای تاوانەكانی سلێمانی و دادگای بەرایی چەمچەماڵ كرد و چەندین بەڵگەی حاشاهەڵنەگری پێشكەشی دادگا كرد لەبەرامبەر ئەو كێشە كۆمەڵایەتی و سیاسی و یاساییانەی لەوەتەی ساڵی 2021ـەوە بۆ دروست دەكرێت.
لێدوانی فەرمی: عەبدوڵڵای كوێخا موبارەك تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، لەوەتەی چوومەتە ڕیزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، لە دوو قۆڵەوە گرفت و كێشەم بۆ دروست دەكرێت.
- لەڕووی یاسایی و ئەمنیەوە تۆمەتی ئەوەم بۆ دروست دەكرێت گوایە بەڕۆژی ڕووناك هەڕەشەمان لە ئەندامانی هێزەكانی ئاسایش كردووە. لەسەر ئاستی ئیرهابی فكریش حیزبێكی دیاریكراو لەسەر ئاستی باڵا بەردەوام هەوڵی ناشیرینكردن و لەكەداركردنی كەسایەتیمان دەدات، ئێمەش بە کردار پاکی و ڕاستگۆیی و خۆنەویستی خۆمان سەلماندووە.
- چەندین بەڵگەمان داوەتە دادگا كە دەیسەلمێنێت شەش كەس دەستیان هەیە لە كوشتنی كوڕەكەم كە سەر بە دەزگایەكی ئەمنی دیاریكراون.
- دەنگۆی ئەوەش هەیە بەشێك لەو تۆمەتبارانە لەلایەن ئەو دەزگا ئەمنییەوە شاردراونەتەوە.
- چاوەڕێین دادگا بە ئەركی یاسایی خۆی هەڵبستێت لەئەگەری پابەندنەبوونی بە یاسا و خۆدزینەوە لە بەڵگەكان، لە دادگای پیاچوونەوە تانە لە بڕیاری دادگا دەگرین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سێیەمین فێستیڤاڵی "شەل و شەپک" لە زاخۆ دەستی پێکرد
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان