
مزگەوتی جەلیل خەیات. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ئەوقاف چەند ڕێنماییەکی بۆ مانگی ڕەمەزان بڵاوکردەوە و داوا لە چێشتخانە، کافتریا، دووکانداران دەکات، هەستی ڕۆژووانان بپارێزن.
چیرۆکی سەرەکی: پێش ئەوەی لیژنەی بینینی مانگ، یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری بکات، چەند ڕێنماییەکی تایبەت بەو مانگە بڵاوکرایەوە و تیمەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ئەم ڕێنماییانە دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی:
- "داوا لە چێشتخانە، کافتریا، دووکان و بازارەکان دەکەین حورمەتی مانگەکە بگرن و هەستی ڕۆژووانان بپارێزن.
- پێویستە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، تایبەتمەندی ئەم مانگە پیرۆزە لەبەر چاو بگرن و بابەتێک بڵاونەکەنەوە کە لەگەڵ پیرۆزی ئەو مانگە نەگونجێت.
- لە مانگی ڕەمەزانیشدا هیچ خواردن و خواردنەوەیەک لە دامودەزگە فەرمییەکان پێشکەش ناکرێت.
- جگە لە پێشنوێژ و گوتارخوێنی مزگەوتەکان، هیچ کەسێکی دیکە بۆی نییە تەراویح بکات".
زانیاریی زیاتر: ئەو ڕێنماییە شەرعی و کارگێڕییانە ئاراستەی هەریەک لە بەڕێوبەرایەتییەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، گەرمیان و هەڵەبجە کراوە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 9 خولەک لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: گرفتی دابینکردنی مووچەمان هەیە
- بزنس
- 39 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕیکۆردێکی مێژوویی نوێ تۆمار دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئەشواق جاف: چاوەڕوان دەکرێت هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری بۆ یەکشەممە دوابخرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر کاروانێکی تری هاوکاریی بۆ ڕۆژئاوا دەنێرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێکخراوی CPT: لە ڕۆژئاوا جینۆساید و کۆمەڵکوژیی دەکرێت






