
گرافیکی ئاڤا نیوز
گرووپی میدیایی ئاڤا بەو پەڕی شانازی و خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیێنێت کە دوو خەڵاتی نێودەوڵەتی لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا بەدەست دەهێنێت.
ئاڤا بردنەوەی ئەم دوو خەڵاتە جیهانییە بە سەرکەوتنێکی گەورە دادەنێت، دوای ئەوەی تەنیا لە شەش مانگی سەرەتای کردنەوەی پەخشیدا توانی ببێتە جێگەی متمانەی بینەران لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان، بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە گشت بینەران و بیسەران و وەرگرانی خۆمان دەکەین.
لە دەستپێکی پەخشی ئاڤا لە ڕۆژی 15-9-2024 تاوەکو ئێستا، دوای چەند مانگێک و لە پاش سەرکەوتنی لەسەر ئاستی کوردستان کە بەپێی راپرسییە ناوخۆییەکان بووەتە پڕبینەرترین و کاریگەرترین میدیا لە کوردستان و جێگای متمانەی چین و توێژەکانی کوردستان، خۆشبەختانە ئێستا بووەتە جێی سەرنجی پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکان و دوو خەڵاتی ئاڵتوونیی نێودەوڵەتی NYX Awards بباتەوە کە بنکەی سەرەکی لە شاری نیویۆرکی ئەمریکایە.
خەڵاتی یەکەمی ئاڤا بۆ هەڵمەتێکی مرۆڤانە بوو بۆ ڕووبەڕووونەوەی ماددە هۆشبەرەکان بە هاوکاریی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن پێشکەشکار و ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئاڤا میدیا ڕزگار کۆچەر پێشکەش دەکرێت، لە ماوەیەکی پێوانەییدا 41 بەرنامەی پڕهۆشیاری لەسەر ماددەی هۆشبەر و دەستگیرکراوان و چۆنییەتی هۆشیارکردنەوەی هاونیشتمانییانی کوردستانی تێدا بوو.
خەڵاتی دووەمی گرووپی میدیایی ئاڤا لەلایەن ئاڤا سپۆرتەوە بەدەستهاتووە کە گەورە شرۆڤەکاری وەرزشی کوردستان چێنەر عەبدولقادر بۆ دوو بۆنەی گەورەی وەرزشی، بووە براوەی خەڵاتی ئاڵتوونی، بۆنەی یەکەمیان کۆکردنەوەی زیاتر لە 10 هەزار گەنج بوو لە شەقامی ئیسکانی شاری هەولێر بۆ بینینی یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و هۆکاری دووەمی بردنەوەی خەڵاتەکە لەلایەن ئاڤا سپۆرتەوە بۆ پەخشی ڕاستەوخۆی خەڵاتی باڵۆن دۆر دەگەڕێتەوە کە لە یەک کاتدا زیاتر لە 64 هەزار کەس لەسەر لایڤی فەیسبووکەوە سەیری چێنەریان دەکرد.
خەڵاتەکانی ئێن وای ئێکس (NYX Awards)، پێشبڕکێیەکی جیهانییە بۆ کاری داهێنەرانە و پیشەسازیی مارکێتینگ، ماوەی زیاتر لە حەوت ساڵە باشترینەکان خەڵات دەکات، هەزارەها کەس و کۆمپانیا لە 60 وڵاتی جیاوازەوە بەشداری لە پێشبڕکێیەکانی دەکەن.
گرووپی میدیایی ئاڤا
05-04-2025
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دوبەی گەورەترین پارچە زیو نمایش دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
14 کاتژمێر لەمەوپێش

لە پێشانگاکەی زاخۆ زیاتر لە 100 گەنج كاریان دەسكەوت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

چالاكییەكانی سێیەم فێستیڤاڵی هەڵپەڕكێی مەهاباد بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
26 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
لەنێو بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان ئیدانەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر دەکرێت





