
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان تاوتوێی نرخی کارەبای 24 کاتژمێری 'پرۆژەی ڕووناکی' دەکات.
وێنە گەورەکە: کارەبای 24 کاتژمێری پڕۆژەیەکی ستراتیژی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، پرۆژەکە لە بەشێکی شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک جێبەجێ کراوە، بڕیاریشە تا کۆتایی ساڵی 2026 کارەبای 24 کاتژمێری بگاتە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان.
زانیاریی ئاڤا: ئاڤا میدیا زانیویەتی لە کۆبوونەوەی داهاتوی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان، کە بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەڕێوەدەچێت، تاوتوێی نرخی کارەبای 24 کاتژمێری دەکرێت، دوای پەسەندکردنیشی بڕیار لەسەر نرخی کارەباکە دەدرێت.
زانیاریی زیاتر: لە ئەنجوومەنی وەزیران هەڵسەنگاندن بۆ نرخی هەر کیلۆواتێک دەکرێت، هاوکات بەجۆرێک پەسەند دەکرێت لەگەڵ گوزەران و ژیانی هاووڵاتیان بگونجێت.
ئەمەش بزانە: تیمێکی وەزارەتی کارەبا پێشنیازێکیان بۆ دیاریکردنی نرخی کارەبای پرۆژەی ڕووناکی ئامادە کردووە و ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای نۆ ڕۆژ لەمردنی؛ تەرمی ئافرەتێک لەنێو ماڵەکەی دۆزرایەوە
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەدواداچوون بۆ ئاگرەکەی هەڵەبجە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کشتوکاڵی کەرکووک ژمارەیەک دار زەیتوونی تەمەن 46 ساڵ دەبڕێتەوە و کاردانەوەی فراوانی لێدەکەوێتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بە سەدان ملیۆن دۆلار مەعکەرۆنی و نیشاستە لە سعوودیە هاوردە دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەزینی ئاستی ئاوی قولەی ڕانیە گرفتی بۆ هاونیشتمانیان دروستکردووە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەراورد بە دوێنێ نرخی زێڕ 16 دۆلار بەرز بووەتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
17 ئاب
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای نۆ ڕۆژ لەمردنی؛ تەرمی ئافرەتێک لەنێو ماڵەکەی دۆزرایەوە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ لە ناحیەی بالیسان خنکا