
ژمارەیەک چەکداری پەکەکە. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی کەجەکە، داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا دەکات و دەڵێت: بۆ ئەوەی پەکەکە کۆنگرە ببەستێت، پێویستە تورکیا هێرشەکانی ڕابگرێت و عەبدوڵڵا ئۆجەلان، خۆی کۆنگرەکە بەڕێوەببات.
وێنە گەورەکە: دوای پەیامەکەی ئۆجەلان بۆ چەکدانانانی پەکەکە و بەستنی کۆنگرە، ئەو ڕێکخراوە تائێستا هیچ ئامادەکارییەکی نەکردووە بۆ ئەو مەبەستە، هێرش و ڕووبەڕوونەوەکانیشی لەگەڵ تورکیا بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: موستەفا کەرەسو، ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی کەجەکە لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ میدیا هەبار تیڤی گوتی: بڕیار وابوو لە ماوەی هەفتەیەک تا 10 ڕۆژ، لەدوای پەیامەکەی ئۆجەلان هەنگاوی کرداری بۆ بەستنی کۆنگرە بنرێت، لەگەڵ ئەوەشدا، ئۆجەلان ئازادی کارکردنی هەبێت بۆ ئەوەی کۆنگرەکە بەڕێوەببات، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ کام لەمانە نەکراوە.
زانیاریی زیاتر: کەرەسو گلەیی لە بەجێنەگەیاندنی بەڵێنەکان هەیە و دەڵێت: ئەگەر هەنگاو نەنرێت و بەڵێنەکان جێبەجێ نەکرێن، ئێمەش ناتوانین بەم شێوەیە چاوەڕێ بکەین. ڕێکخراوەکەمان ناتوانێت بەم شێوەیە چاوەڕێ بکات. پاشان ئێمە بە شێوەیەکی جیاواز هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەین،"بەشێوەیەکی ڕوونتر هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە دەکەین کە ئەم ڕێیەی گرتوویانەتە بەر مانای چییە!".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پەکەکە هەر لەسەرەتای ڕاگەیاندنی بانگەوازەکەی ئۆجەلان، مەرجی ئەوەی هەبوو ئۆجەلان ئازادی کارکردنی هەبێت و خۆی کۆنگرەی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بەڕێوەببات، ئێستاش ڕژدن لەسەر داواکەیان و دەڵێن بۆ ئەوەی پرۆسەی ئاشتی بگاتە ئەنجام دەبێت ئۆجەلان کۆنگرە بەڕێوەببات.
لە هەمان کاتدا، گلەییان لەوە هەیە پەکەکە ئاگربەستی ڕاگەیاندووە، کەچی هێشتا تورکیا هێرشەکانی ڕانەگرتووە، پەکەکە پێی وایە کەسانێک لە ناودەسەڵات هەن، خواستی ئاشتەواییان نییە و نایەناوێت ڕێککەوتن لەگەڵ پەکەکە بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوبژیوانێک لە بەغدا یاریزانێک دەکوژێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
14 خولەک لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: کێشەی ئەمریکا و ئێران شەڕی ئێمە نییە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئایندەی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كۆبوونەوە





