
نمایشکردنی زێڕ
ئاڤا نیوز
نرخی زێڕ ڕۆژانە لە بەرزبوونەوەدایە، وتەبێژی زەڕەنگەرانی هەولێریش لەوبارەیەوە دەڵێت: 'تەنیا لەم مانگەدا 100 هەزار دینار نرخەکەی زیادبووە'.
وێنە گەورەکە: بەهۆی نادڵنیایی و هەڵاوسانی جیهانییەوە خواست لەسەر کڕینی زێر تادێت زیاتر دەبێت، ڕۆژ بە ڕۆژیش نرخەکەی ڕوو لە هەڵکشانە.
لێدوانی فەرمی: وریا مەلا یاسین، وتەبێژی زەڕەنگەرانی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ساڵی 2024 نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 480 هەزار دینار بوو، ئێستا بە 695 هەزار دینارە، واتە لە ماوەی یەک ساڵدا 215 هەزار دینار نرخەکە زیادی کردووە.
زانیاریی زیاتر: وتەبێژی زەڕەنگەرانی هەولێر دەڵێت: تەنیا لە مانگی نیساندا نرخی زێڕ 100 هەزار دینار زیادبووە، تا نرخی زێڕ زیاتر بەرزبێتەوە خواستیش زیاتر دەبێت، ئێستا خەڵکی کەمتر زێڕ دەفرۆشن، زیاتر زێڕەکانیان دەگۆڕن یان دەیکڕن.
- چاوەڕوان دەکرێت تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025 نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بگاتە 850 هەزار دینار.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ئێستا بەم جۆرەیە:-
-یەک مسقاڵ زێڕێ عەیار 18 بە 595 هەزار دینارە.
-یەک مسقاڵ زێڕێ عەیار 21 بە 695 هەزار دینارە.
-یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 795 هەزار دینارە.
-یەک ئونسە زێڕ بە سێ هەزار و 330 دۆلارە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 44 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دووبارە گاڵتە بە بایدن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەیەکە لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت