
خانەنشینێک لەکاتی وەرگرتنی مووچەکەی
ئاڤا نیوز
لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی چوار ناوی هەزار و 600 خانەنشینی نوێ نێردراوە بۆ بەستنی مووچەیان، لەو ژمارەیە ئەم مانگە بەشێکیان شەش مووچە وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: بەهۆی زۆری ژمارەیان و درەنگ تەوابوونی مامەڵەکانیان، خانەنشینانی نوێ چەند مانگێکە چاوەڕوانی بەستنی مووچە دەکەن، لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە لە کۆی زیاتر لە 25 هەزار خانەنشین تەنیا دۆسیەی 5600 کەسیان تەواو بووە.
زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا کە لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنیشینی کوردستان دەستیکەوتووە، لە مانگی یەكەوە تاوەكو ئێستا بەم هەزار و 600 ناوەشەوە، پێنچ هەزار و 500 خانەنشینی نوێ دۆسیەیان تەواو بووە.
بۆ ئەو مانگە خانەنشین هەیە شەش مووچە بەیەكەوە وەردەگرێت کە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوو خانەنشین بوون، هەشیانە پێنج یان چوار مووچە بەیەكەوە وەردەگرن و بەشێکیان ئەوانەن لە سەرەتای ئەمساڵەوە خانەنشین بوون.
گۆشەیەکی دیکە: 12 مووچەکەی پاداشتی خانەنشینی (ئیكرامییە) بۆ ئەو خانەنشینانەی مانگەکانی ڕابردوو مووچەیان بۆ بەستراوە، ڕێکارەکانی تەواو بووە و تەنیا دابینكردنی پارەی ماوە بۆ ئەوەی پێیان بدرێت.
بۆ ئەو مانگەش ئەو كەسانەی كە لە 25 ساڵ زیاتر خزمەتیان هەبووە، لیستێكی جیایان بۆ كراوە بۆ ئەوەی ئیكرامییەیان بۆ خەرج بكرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئەو خانەنشینانەی لە 25 ساڵ كەمتر خزمەتیان هەیە، ئێستا لە هەرێمی كوردستان دەستكراوە بە پێدانی شەش مووچەی بنەڕەتی وەک ئیكرامییەكە پێیان و سەرجەمیان قۆناغ بە قۆناغ پێیان دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بەخۆڕایی نەشتەرگەری بۆ تووشبووانی شێرپەنجە دەکرێت
- کولتوور
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بانە دوو گەنجی کورد هەوڵ بۆ پاراستنی ئەسپی کوردی دەدەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە بانە دوو گەنجی کورد هەوڵ بۆ پاراستنی ئەسپی کوردی دەدەن
9 کاتژمێر لەمەوپێش
له ڕۆژههڵاتی كوردستان شوێنهوارێكی نوێ دەدۆزرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەسرە لە جیاتی ئاو غاز لە بۆریی ماڵان دێتە دەرەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترهمپ بهردهوامه له هێرشهكانى بۆ سهر بایدن
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا و ئەمریکا ڕێوشوێنی نوێ بۆ وەرگرتنی ڤیزا ڕادەگەیێنن
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
شەش بڕیار لە ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستانەوە لەبارەی مووچە
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی پێشەوا هەورامانی لەبارەی مووچەی مانگی هەشت
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ملیۆنان دینار لە فەرمانبەرانی گرێبەست وەردەگیرێت