
دیمەنی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی دهۆک ڕێکاری دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵانی لەو ناوچانەی شاخاوین و دەورووبەری سەنتەری شارەکان خێرا کردووە، بۆئەوەی بە زوویی دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شارەکان دەستپێبکات. ڕۆژی شەممە بەشێوەیەکی فراوان لە سنووری قەزاکانی زاخۆ و ئامێدی نەوت دابەش دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما و سۆڵە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نرخی پاڵپشتی 200 لیتر نەوتی سپی ماڵان بۆ هەر خێزانێک دابین دەکات.
لێدوانی فەرمی: کارزان رەئووف، بەڕێوەبەری گشتیی نەوت و کانزاکانی دهۆک، بە ئاڤای ڕاگەیاند: ساڵانە بە سێ قۆناغ نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دابەش دەکەین، سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان، پاشان لە دەوروبەری سەنتەری شارەکان دواتر لە سەنتەری شارەکان، ئێستا دابەشکردن لە ناوچە شاخاوییەکان بەشێوەیەکی خێرا و چڕ بەردەوامە و دوای ئەوە نۆرەی سەنتەری شارەکانە.
زانیاریی زیاتر: لە سنووری پارێزگای دهۆک، لە ناوچە شاخاوییەکان و دەوروبەری سەنتەری شارەکان، 32 هەزار لیتر نەوت دابەشکراوە، ساڵانە سنوورەکە پێوستی بە 58 ملیۆن لیتر نەوتی سپی هەیە.
بۆچی گرنگە: ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما و سۆڵە، خواست لەسەر نەوتی سپی بەرز دەبێتەوە و لە بازاڕدا گران دەبێت، دابەشکردنی 200 لیتر نەوتی سپی ماڵان بە 100 هەزار دینار نرخی پاڵپشتی وادەکات نرخەکەی لە بازاڕ جێگیربێت، ماوەی نزیکەی دوو مانگە لە بازاڕدا 200 لیتر نەوت نرخەکەی لە نێوان 165 بۆ 175 هەزار دیناردا جێگیربووە، لەلایەکی دیکەوە ئەم پرۆسەیە وادەکات داربڕینی دارستانە سرووشتییەکان لە چیاکان کەم بێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 27 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






