
ئامادەکاری بۆ بەخاکسپاردنی تەرمی پاپا فرانسیس
ئاڤا نیوز
دوای مردنی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان لە ئێستادا ئامادەکاریی دەکرێت بۆ مەراسیمی بەخاکسپاردنی پاپا لە ڤاتیکان و بڕیارە سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان بەشداریی مەراسیمەکە بن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممە، 21-4-2025، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان و ڕێبەری کاسۆلیکەکانی جیهان بەهۆی تووشبوونی بە جەڵتەی مێشک کۆچی دوایی کرد، بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە بە خاک بسپێردڕێت و سەرکردەکانی جیهانیش بەشداری مەراسیمەکە دەبن.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژی سێ شەممە، هەریەکە لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، کیەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ئۆلاف شۆڵز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بە فەرمی ڕایانگەیاندووە، بەشداری لە مەراسیمی ماڵئاوایی و بەخاکسپاردنی پاپا فرانسیس دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: خالد جەمال ئەلبێراسیا، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مەسیحییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف بە ئاڤای گوت، چاوەڕێی باڵیۆزخانەی ڤاتیکان دەکەین لە بەغدا کەنیسەی کاسۆلیک لە هەرێمی کوردستان ئاگادار بکاتەوە، سەبارەت بە بەشداریکردنی شاندی هەرێمی کوردستان.
ئەمەش بزانە: ڤاتیکان ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە مەراسیمی ماڵئاویی کردن لە پاپا فرانسیس دەستپێدەکات و ڕۆژی شەممە بە ئامادەبوونی کەسایەتی سیاسی و ئاینیی جیهانیی بەخاک دەستپێردرێت.
بە فەرمی هیچ زانیارییەکی لە بارەی ڕۆژی ناشتنی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان ڕانەگەیاندووە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی وەسیەتنامەکەی، پاپا فرانسیس لە کەنیسەی سانتا ماریا ماجیۆری، كە (4 کیلۆمەتر لە ڤاتیکانەوە دوورە) دەنێژرێت، کە پێچەوانەی نەریتی ناشتنی پاپاکانە لە کەنیسەی سانت پیتەر.
- پێش داخستنی تابووتەکە، ڕووی بە پارچە ئاوریشمێکی سپی دادەپۆشرێت، لەتەنیشتیەوە کیسەیەک دراوی کانزایی، کە لە سەردەمی پاپایەتییەکەیدا دروست کراون و تۆمارێک، کە گرنگترین وێستگەکانی ژیانی تێدا نووسراوە، دادەنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 16 خولەک لەمەوپێش
بەشی سێیەمی پارەی گەنمی جووتیاران خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی یەکەم دەستپێدەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی یەکەم دەستپێدەکات
50 خولەک لەمەوپێش

ڕۆژ کەریم بەبۆنەی یادی سلێمانییەوە گۆرانییەک بڵاو دەکاتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
14 تشرینی دووەم

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
14 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
14 تشرینی دووەم
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر تایوان گرژییەکانی چین و ژاپۆن زیاتر دەبن
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مادورۆ بۆ ترەمپ: بەڵێ بۆ ئاشتی
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا فڕۆکەی ئێف-35 بە سعودیە دەفرۆشێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی ئەنجام دەدەین
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسێک لە سوید ژمارەیەک کەس دەکوژێت






