
دیداری نێوان بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ترەمپ دەڵێت، فشارم لە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کردووە لەبارەی ڕێگەدان بە چوونە ژوورەوەی هاوکاری مرۆییەکان بۆ ناو کەرتی غەززە.
وێنە گەورەکە: لەدوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی هەفتەی ڕابردوو لەنێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، تیادا چەند پرسی گرنگی لەنێوان هەردوولا تاوتوێکران لەوانەش پرسی شەڕی غەززە بووە.
چی ڕوودەدات: لە 18-3-2025 لەگەڵ دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی هەموو هاوکارییەکی مرۆیی پێداویستی سەرەتایی بۆ ناو کەرتەکە کراوە، بەهۆیەوەش دۆخی مرۆیی ناوچەکە بەرەو خراپی چووە، لەوبارەیەوە ترەمپ دەڵێت لەگەڵ نەتانیاهۆ ئەم پرسەمان تاوتوێی کردووە، کە پێویستە ڕێگە بە چوونەژوورەوەی هاوکارییەکان بۆ ناو غەززە بدات.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەلایەن چەند ڕۆژنامەنووسێکەوە لەبارەی غەززەوە پرسیاری لێدەکرێت و ڕایگەیاند، ئەو کەسانە ئازار دەچێژن، دەبێت باش بین لەگەڵ غەززە، ئێمە ئاگاداری ئەوان دەبین خۆراک و دەرمان دەگەیەنێنە غەززە.
لەلایەکی دیکەوە: لە وەڵامی پرسیارێکدا کە نەتانیاهۆ چۆن وەڵامی ئەو داواکارییەی دایەوە، ترەمپ وتی، باشە، هەستێکی باشی هەبوو لەو بارەی هەبووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، کە کۆگای خۆراکیان لە غەززە تەواو بووە.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشتیگەلە سەربازییەكانی ئەمریكا بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرێکەوتن
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بانگێشتنامەی کەنەدای بۆ دەستەی ئاشتی هەڵوەشاندەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا کۆدەنگی بۆ پاراستنی کورد دروست دەبێت
- هەواڵ
- 22 کانوونی دووەم
سەرۆکایەتیی فەرەنسا: دەبێت مافی کورد لە سووریا بپارێزرێت
- هەواڵ
- 22 کانوونی دووەم
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات






