پڕۆژەی بچووک؛ پڕۆژەیەکی نوێ بۆ ئامادەکردنی قاوە بە شێوازێکی جیاواز
- ببینە و ببیستە
- 27 نیسان
ئاڤا نیوز
لە بەرنامەی ئەمجارەی زەنگی بازاڕ، گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەیەکی دیکە دەکرێت؛ چەند گەنجێک لە ڕێگەی بیرۆکەیەکی سادە و نوێوە بۆ یەکەمجار دروستکردنی قاوەی 'سەر لم' لە هەولێر پێشکەش بە هاونیشتمانیان دەکەن. بیرۆکەکە بۆ چەند ساڵێک لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
وێنە گەورەکە: بەرنامەی زەنگی بازاڕ پاڵپشتی دامەزراندنی پڕۆژەی بچووک لەلایەن گەنجانەوە دەکات، بە تایبەت ئەو پڕۆژانەی لە بیرۆکەیەکی نوێ و جیاوازەوە هەڵقوڵاون و ئێستا کەوتوونەتە سەر پێی خۆیان، تەنانەت بەشێکیان فراوان بوونە و چەند لقێکی دیکەشیان کردووەتەوە.
بۆچی گرنگە: پڕۆژە بچووکەکان بزوێنەری ئابووری وڵاتن، هەروەها دەرفەتێکن بۆ ڕەخساندنی هەلی کار و چالاککردنی بازاڕ.
لێدوانی فەرمی: خاوەن پڕۆژەکە دەڵێت، سەرەتای بیرۆکەکەمان بۆ دەستپێکی ساڵی 2017 دەگەڕێتەوە، ئەویش بە دروستکردنی قاوەخانەیەک لەسەر شەقام.
زانیاریی زیاتر: ئەوان سەرەتا لە نێو کابینەیەکەوە دەستیان بە کارەکانیان کرد و ئێستا پڕۆژەکەیان فراوان بووە چەند لقێکیان هەیە.
لەلایەکی دیکە: ئاوارە بەختیار، شارەزای بەبازاڕکردن لەبارەی ئەو پڕۆژەیە دەڵێت، زۆر گرنگە لەو پڕۆژەیەدا هەڵوەستە لەسەر کولتووری ڕاهێنان بکەن. کە ئەویشیان دوو بەشن، یەکێکیان پەیوەستە بە ڕاهێنانی دروستکردنی بەرهەمەکە، واتە دروستکردنی پڕۆسێس. ئەوی دیکەش ڕاهێنانی کارمەندە بە خزمەتکردنی کڕیاران بە باشترین شێوە. بە دروستکردنی پڕۆسێس هەڵە لە کاتی کارکردن کەمدەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا خێزانێکی لێقەوماوی چەمچەماڵ بۆ هەتا هەتایە دڵخۆش دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەست پێ دەکات
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: 2025 ساڵی سەركەوتنی چاكسازییەكانی حكومەت بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم





