
ڕێوەڕەسمی "تاوسی شێخادی"
ئاڤا نیوز
لە ساڵی 2014ـەوە لەو کاتەی چەکدارانی داعش شنگالیان داگیر کرد، ڕێوەڕەسمی "تاوسی شێخادی" لەو ناوچەیە نەکرا بوو، ئەمڕۆ یەکشەممە لە مەراسیمێکی ئاینییدا، ئەو هێما ئاینیە هێنرایەوە شنگال.
وێنە گەورەکە: ئێزدی، ئاینێکی کۆنی کوردستانییە و مێژوویەکی دێرینی لە کوردستان و ناوچەکە هەیە، لالش شوێنی پیرۆزیانە و دەکەوێتە قەزای شێخان، سرووت و مەراسیمە ئاینییەکانیان بە زمانی کوردی ئەنجام دەدەن و تاوس یەکێکە لە هێما ئاینییە پیرۆزەکانی ئەو ئاینە.
لێدوانی فەرمی: سعود مستۆ، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئێزدییان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بە ئاڤا میدیای وت، دوای 11 ساڵ ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار "تاوسی شێخادی" هێنرایەوە شنگال. پێشووتر لە باشیک و بەحزان بوو، ساڵانە لە وەرزی بەهار لەناو هەموو ناوچە ئێزدیی نشینەکان دەگەڕێنرێت و پێی دەڵێن گەڕەی تاوس.
سعود مستۆ لە بارەی "تاوسی شێخادی" ئەمانەشی وت:
- "تاوسی شێخادی" بۆ بەهێزکردنی بیروباوەڕی ئێزدییە، لە هەمان کاتتدا ئەگەر دوو کەس یان دوو بنەماڵە لەیەک زوویر بووبن، گەڕەی تاوس دەکەنە نێودەنگیر و لەبەر خاتری ئەو هێما ئاینیە ئەو کەسانە ئاشت دەبنەوە.
- ژمارەی "تاوسی شێخادی" حەوت دانە بوون لە تەورێز، جۆرجیا، هەکاری، حەلەب، لالش دابەش ببوون، بەڵام بەهۆی ئەو فەرمانانەی بەسەر ئێزدییان هاتن، تەنیا یەک "گەڕەی تاوس" ماوە.
- مێژووی ئەو "تاوسی شێخادی"ـەی ئێستا ماوە بۆ پێش سەدەی 12 دەگەڕێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەراسیمی گەڕەی تاوس بۆ "تاوسی شێخادی" بەمجۆرەیە؛ دوو قەوال (سروود بێژی ئاینی) دەف و شمشاڵ لێدەدەن کچان و کوڕان جلوبەرگی کلتوری لەبەر دەکەن و بەدوایان دەکەون، کەسێک تورەگەیەکی بەدەستەوەیە و هاوار دەکات (هاوا فلان) وەک ئاماژەی بەخشینی پارە بە قەواڵەکان. یەکێکی دیکە لە مەراسیمەکان پێی دەڵێن "شێربەگی شێخادی" سەنجاق (هێما ئاینییەکە) لە چەند سەتڵە ئاوێک هەڵدەکێشن و هەموو ئەوانەی بەشداری مەراسیمەکەیان کردووە لە ئاوەکە دەخۆنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی ئیسرائیل: ترەمپ شایەنی خەڵاتی ئاشتییە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 خولەک لەمەوپێش
حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان بە مەرج ئازاد دەکات
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
تا ئێستا ڕێگاکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب نەکراونەتەوە
- ژینگە
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونێكی ئاڤا چەند شوێنێکی قەزای خەبات پاک کرانەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی ئیسرائیل: ترەمپ شایەنی خەڵاتی ئاشتییە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 خولەک لەمەوپێش
حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان بە مەرج ئازاد دەکات
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
تا ئێستا ڕێگاکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب نەکراونەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتان پێشوازی لە ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل بۆ غەززە دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ سەردانی ئیسرائیل دەکات