داوای دامەزراندنی 10 هەزار کارمەندی تەندروستی و هاوتاکردنی دەرماڵەیان دەکرێت
- بزنس
- 12 ئایار

پەرستارێک لەکاتی ئەرکدا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی ڕایدەگەیێنێت: یاداشتێکیان داوەتە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی دەرماڵەی پەرستاران هاوتای حکومەتی عێراق بکرێت، داواشیان کردووە شوێنی بەتاڵی زیاتر لە 10 هەزار کارمەند پڕ بکرێتەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 12ـی ئایاری هەموو ساڵێک وەک ڕۆژی جیهانیی پەرستاران دیاری کراوە. دیاریکردنی ئەو ڕۆژە بۆ ڕێککەوتی لەدایکبوونی فلۆرەنس نایتینجڵی ئیتاڵی دەگەڕێتەوە، بە دامەزرێنەری پەرستاری هاوچەرخ دادەنرێت.
لێدوانی فەرمی: جەبار محەممەد، سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی بە ئاڤا میدیای وت، یاداشتێکمان داوەتە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەوەی دەرماڵەی پەرستان لە 50% بکرێتە 100% و هاوتای حکومەتی عێراق بکرێت، یەکێکی دیکە لە داواکارییەکان ئەوەیە، نزیکەی 10 هەزار میلاکی کارمەندی تەندروستیی شوێنیان بەتاڵە و داوامان کردووە ئەوانەی خۆبەخشن دایانبمەزرێنن و ئەو بۆشایەی دروستبووە پڕبکرێتەوە، بەڵام هێشتا وەڵام نەدراوینەتەوە.
سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی ئەمانەشی وت:
- 10 هەزار و 320 کەس لە نەخۆشخانەکان وەک پەرستار بە خۆبەخش کار دەکەن.
- %40ـی نەخۆشخانەکان بە خۆبەخش پڕکراوەتەوە کە ئەمەش یاسایی نییە.
- ئەمساڵ زیاتر لە هەزار و 200 کارمەندی تەندروستی خانەنشین بوون و کەسیش دانەمەزراوە.
- %60ـی ئەرکەکانی خزمەتگوزاریی تەندروستی لەناو نەخۆشخانەکان لەسەر ئەرکی پەرستاران و کارمەندانی تەندروستییە.
- ئەوانەی ئێستا پەرستارن بەشێکی بەرچاوییان چوونەتە تەمەنەوە، بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی تەندروستی ئەوانەی پەرستارن و لە 20 ساڵ زیاتر خزمەتییان هەیە دەبێت ڕاژەکەیان بگوازرێتەوە بۆ بنکەیەکی تەندروستی.
- سەندیکای کارمەندانی تەندروستی نزیکەی 50 هەزار ئەندامی لە نۆ لق هەیە
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاماری وەزارەتی تەندروستی دەریدەخات، ژمارەی پەرستاران لە هەرێمی کوردستان 22 هەزار و 147 کەسە. بەڵام سەندیکای کارمەندانی تەندروستی دەڵێت: بە خۆبەخشەکانەوە نزیکی 32 هەزار پەرستار لە هەرێمی کوردستان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین





