
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا
ئاڤا نیوز
لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا ڕووسیا و ئۆکراینا لەسەر ڕاگرتنی شەڕی سێ ساڵەی نێوانیان کۆدەبنەوە و فەرەنساش دەڵێت، دەبێت شەڕ کۆتایی پێ بێت.
لێدوانی فەرمی: ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند، دوای کۆتاییهاتنی جەنگی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا، ئۆکراینییەکان درک بەوە دەکەن کە ناتوانن هەموو خاکەکانیان وەربگرنەوە کە لە ساڵی 2014ەوە لەلایەن ڕووسیا دەستی بەسەرداگیراوە.
لەبارەی بە ئەندامبوونی ئۆکراینا لە هاوپەیمانیی ئەتڵەسی ناسراو بە ناتۆ، ئیمانوێل ماکرۆن گوتی، "کیێڤ ناچێتە ناو ناتۆوە بەهۆی نەبوونی کۆدەنگی لەسەر ئەو پرسە".
سەرۆکی فەرەنسا وتیشی، دەبێت شەڕ کۆتایی پێبێت و ئۆکراینا لە باشترین دۆخدا بێت بچێتە ناو دانوستانەکانەوە، کە ڕێگە خۆشدەکات بۆ چارەسەرکردنی پرسی خاکەکەی.
لەلایەکی دیکە: ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا داوای لە هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی وڵاتەکەی کرد، کە هیچ بەشێکی ئۆکراینا بە دیاری نەدەن بە ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەگوێرەی میدیاکانی ڕۆژئاوا، واشنتۆن بیر لەوەدەکاتەوە دان بنێت بەو شوێنانەی ڕووسیا لە شەڕی ئۆکراینا داگیری کردوون و وەک بەشێک لە خاکی ڕووسیا بیانناسێنێت.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: سوپای ڕووسیا نزیکەی 20%ی خاکی ئۆکراینای داگیرکردووە. مۆسکۆ لکاندنی چوار ناوچەی ئۆکراینای ڕاگەیاندووە بە وڵاتەکەی خۆیەوە کە دەکەونە باشوور و ڕۆژهەڵاتی دراوسێکەیەوە، ئەمە جگە لە نیمچە دورگەی کرایمیا کە لە ساڵی 2014 لکاندویەتی بە خاکی وڵاتەکەیەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
- کولتوور
- 24 خولەک لەمەوپێش
چەکدار، هونەرمەندی ژیریی دەستکرد بەرهەمێکی نوێی بڵاو کردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئێران دوو کەسی بەتۆمەتی هاوکاری داعش لەسێدارە دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
21 خولەک لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
53 خولەک لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئێران دوو کەسی بەتۆمەتی هاوکاری داعش لەسێدارە دا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی دەنگۆی کەمکردنەوەی بەشەخۆراک ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە





